<

دانیمارك سزایەكى دەملیۆنى پەرلەمانتارانى كوردستانى دا

24/10/2010, 12:00 (GMT+1)


لە 15/10/2010 ئیكسترا بلادتی (Ekstra Bladet) دانیماركى بڵاوى كردەوە دواى ئەوەى كە ساڵى ڕابردوو توانى ئەو شەش كەسە كوردو عیراقیانەى كە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن لەسەر فرت و فێڵ و خۆدزینەوەیان لەدانى باج ئاشكرا بكات، هەر ئەو ڕۆژنامەیە لەسەرچاوەیەكى بەرپرس لەدەزگاى باج وەرگرتنى دانیماركى ڕایگەیاندو بڵاوى كردەوە كە ئەو شەش كەسەیان بە (10000000) دەملیۆن كرۆنى دانیماركى، كەدەكاتە نزیكەى (2000000) دوو ملیۆن دۆلارى ئەمریكى سزاداوە.
ئەمە جگە لەو دەملیۆن كرۆنە دەبێ چەندین ملیۆن كرۆنى تریش بگەڕێننەوە كەوەكو مانگانەى سۆسیال وەریان گرتووە. هەر ئەو سەرچاوەیەی ئیكسترا بلادت دەڵێت كە ئەو شەش كەسە بڕیارى دەستگیركردنیشیان دراوە لەبەر ئەوەى ساختەچیەتى و كەڵەك بازى و فێڵیان لە دەزگاى باج كردوە، ڕۆژنامەكەش وێنەى چواریانى بڵاوكردۆتەوە كە دوانیان ئەندامى پێشوى پەرلەمانى كوردستانن، یەكەم (بەڵێن عبداللە محمود) ئەندامى پێشوى پەرلەمانى كوردستان كە بەدرۆو ساختەچیەتى توانیویەتى خۆی و خێزانەكەى ببن بە خانەنشینى پێشوەخت. دووەم (تەلعەت خدر) ئەندامى پێشوى پەرلەمانى كوردستان كە ئەویش بەساختەچیەتى بەناوى ئەوەى گوایە مێشكى تەواو نیەو شێتە، بووە بەخانە نشینى پێشوەخت. سێیەم (ملازم فواد جەلەبی) كە پێشتر لەكوردستان بە پلەى لیوا خانەنشین كراوە، بەهەمان كێشەى ئەقڵ و ناتەواوى و شێتى لە دانیماركیش بببێتە خانەنشینى پێشوەخت، ملازم فواد جەلەبی كادرێكى پێشكەوتوى یەكێتیشە، چوارەم (سامیە فەیلی) ئەندام پەرلەمانى عیراق بووە، ئەویش بەهەمان كەڵەك بازى و ساختەچیەتى خۆی كردووە بە خانەنشینى پێشوەخت، شایەنى باسە دوانەكەی تریش خۆیان وون كردووە، هەروەك لە درێژەو ناوەڕۆكى هەواڵەكەى ئێكسترا بلادت ڕون كراوەتەوە كە ئەم شەش كەسە سزاو كێشە یاسایەكەیان زۆر لەوەى چاوەڕوان دەكرا قورستر بۆتەوە، چونكە ئەمانە هیچ كامێكیان لەو كاتەى كە بونەتە ئەندام پەرلەمان لەكوردستان و عیراق بەحكومەتى دانیماركى و دەزگاى باج دانیان ڕانەگەیاندووە كە ئەوانە مووچەیەكى ترى مانگانە وەردەگرن و لەباجدان ڕایان كردووە ئەمەشیان سزاكەى زۆر توندە بێجگە لەو باجانەى كە نەیانداوە لێیان وەردەگیرێت و تەنانەت بەندیخانەشی تیایە. ئەمەش لینكى سەرچاوەكەیە:

http://www.ekstrabladet.dk

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست