له كه‌سایه‌تی شه‌هید سۆراندا یادێك بۆ هه‌موو شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م
21/07/2014, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام خۆش به‌ختانه هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیرساندنی یه‌كه‌مین مۆمی هه‌زاره‌ی سێ یه‌م. له باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی سلێمانی. سه‌ره‌تاكانی جموجۆڵێكی ڕۆشنبیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هاتنه مه‌یدان. كه ئه‌مه به‌خاڵێكی زۆر گرنگ له مێژووی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت. میدیای ئه‌هلی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و فراوانی و به‌هێزی هه‌نگاوی ده‌نا. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی میدیای ئه‌هلیدا. توند و تیژیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش په‌ره‌یان سه‌ند و به‌هه‌موو شێوه‌كان كه‌وتنه رێگریكردن،
ئه‌وه‌ی من زیاتر ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر. تیرۆر كردن و شه‌هیدكردنی ڕۆژنامهنوسهكانه. ئیدی ده‌سه‌ڵات گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه وه‌ك رابردوو كاره قێزه‌ونه‌كانیان بۆ په‌رده‌پۆش ناكرێت. سه‌ره‌تا هه‌ستان به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆسه‌ر میدیای ئه‌هلی و چه‌ندین قسه و ده‌سته‌واژه‌ی ناڕاستیان شوێن خستن. وه‌ك ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان له په‌شته. ته‌نانه‌ت به به‌كرێگیرا و ئاژاوه چیش ناویان دهزڕاندن،
ئه‌گه‌ر تیرۆر كردنه‌كه‌ی شه‌هید سۆران به نمونه وه‌ربگرین و له كه‌سایه‌تی ئه‌و شه‌هیده‌دا یادی سه‌رجه‌م شههیدانیتری وه‌ك(عبدالستارشهریف. سه‌رده‌شت عوسمان. كاوه گه‌رمیانی. هتد..) بكه‌ینه‌وه و سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه بنێرین. كه هه‌ریه‌كه یان له‌به‌ر خزمه‌تكردن به خاك و نه‌ته‌وه كه جگه له هه‌ستكردن گۆڕینی. سیسته‌می پاشاگه‌ردانی و مافیایی وڵات. بۆ سیسته‌مێكی دامه‌زراوه و دیموكراسی هیچ خه‌ونێكی تریان نه‌بو،
ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگه سه‌رسوڕمان بو. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ڵده‌ستا به تیرۆركردن و شه‌هیدكردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسانه. له‌هه‌مانكاتدا. وه‌ك كه‌سی پله‌یه‌ك و خه‌مخۆری شه‌هیده‌كه. ده‌هاته به‌رچاو و له‌گه‌رمه‌ی ڕودانی هه‌ر شههیدبونێكدا. به‌چه‌ندین به‌ڵین و دروشمی بریقه‌دار هاوخه‌می خۆیان بۆ كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕی،
به‌لام هه‌تائێستاش ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان چاوه‌ڕوانین. ئاشكرابون و دادگایكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه. كه ده‌ستیان هه‌بوه. له تیرۆر و شه‌هیدكردنی ئه‌و پۆله ڕۆژنامه‌نوسه،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









