ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک: من خاوه‌نی ئه‌و قسانه نیم و شتی وا له ده‌می من نه‌هاتۆته ده‌رێ
02/08/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مڕۆش وه‌ک ئاگادارکرامه‌وه له سایتی کوردستانپۆستدا له لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه به ناوی کاک موسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره‌وه نووسینێک دژی من بڵاوکرابووه‌وه، که هه‌مووی دوور له ڕاستییه، گوایه له زمانی ڕۆژنامه‌نووسیکی دانیمارکییه‌وه من سووکایه‌تیم به په‌نابه‌ر و کورده‌کانی ره‌وه‌ند و هه‌نده‌ران کردووه، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی دانیمارک، وتوومه هیچ که‌س ژیانی له‌مه‌ترسیدا نییه هه‌مویان درۆ ده‌که‌ن و بۆ پاره په‌یدا کردن هاتوون بۆ دانیمارک.
لێره‌وه من ڕایده‌گه‌یه‌نم، که به هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌ی وا له ده‌می منه‌وه نه‌هاتۆته ده‌رێ و شتی وام ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵکو من له ڕێگای موته‌رجمێکی کرمانجییه‌وه، دوو ڕۆژنامه‌نووسی دانیمارکی هاتنه لامان و پرسیاریان له منیش کرد، منیش وتم ئه‌و کوردانه‌ی که وڵات به‌جێده‌هێڵن و ڕووده‌که‌نه ئه‌وروپا، تاوان و هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌روا له خۆڕا سواری فڕۆکه‌یان بکه‌ن و بیاننێرنه‌وه بۆ کوردستان، ئه‌وانه کاتێک وڵاتیان به‌جێهێشتووه، ماڵ و زه‌ویی و هه‌موو شتێکی خۆیان فرۆشتووه، ئه‌گه‌ر ئیشێکیان هه‌بووبێت، ئیستا ئه‌وه‌یان نه‌ماوه، زه‌حمه‌ته بتوانن جارێکی تر به‌و ئاسانییه خۆیان دروست بکه‌نه‌وه، باشتره دانیمارک و هه‌ر شوێنێکی تر، ئه‌گه‌ر ناردیشیانهوه، پێویسته ژیان و ئاسایش و زۆر شتی تریان بۆ مسۆگه‌ر بکه‌ن و مرڤدۆستانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، له‌وه زیاتر من هیچ شتێکی ترم نه‌ووتووه، قسه‌کانی من بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ته‌نها به‌و شێوه‌یه بووه، ئه‌گه‌ر موتهرجمهکه خۆی ترش و خوێی پێوه‌کردبێت، یان به هه‌ڵه و به مه‌به‌ستێک ئه‌و قسانه‌ی منی ههڵگێڕابێتهوه، یان قرتاندبیتیی، ئه‌وه من لێی به‌رپرس نیم و من خاوه‌نی ئه‌و قسانه نیم. من بۆ خۆم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، ژیانی غه‌ریبی و په‌نابه‌رییم دیوه، چۆن ئیستا دێم سووکایه‌تیی به کوردێکی هه‌نده‌ران ده‌که‌م. به لای منه‌وه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا، که‌سانی دڵسۆزن و کاری زۆریان بۆ گۆڕان کردووه و چالاکی زۆریان نواندووه، چۆن دژیان قسه ده‌که‌م.
ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، که هه‌رچییه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا نووسراوه و به‌و شێوه‌یه منی تیا تاوانبارکراوه، ئه‌وه من نیم و ڕای من نییه، به‌ڵکو خاوه‌نی ئه‌و قسانه موتهرجمهکهیه.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کورده ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دانیمارک، که له که‌نیسه‌یه‌کی دانیمارکدا مانیان گرتووه و خۆیان شاردۆته‌وه، ده‌توانن، ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی من بده‌نه ده‌ست لێپرسراوان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به‌درۆ بخه‌نه‌وه، که ناوه‌رۆکی قسه‌کانی من ئه‌وه نه‌بووه، وه‌ک ئه‌وان نووسیویانه، جاری واش هه‌یه، له نێوان قسه‌کاندا، که پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ئه‌وه‌ی لێدهقرتێنن، بۆ ئهوههی مان خراپه‌که بگه‌یه‌نێت که مه‌به‌ستیانه. ڕه‌نگه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به مه‌به‌ست ئه‌و کاره‌ی کردبێت و به‌دوای شتێکی تره‌وه بووبێت. ئیتر من باس له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و موخابه‌راتییه‌کانی ناو کوردستان ناکه‌م، ره‌نگه ئه‌وان له دانانی موتهرجمهکهدا ههوبووبێت و به مه‌به‌ستێکی تر ئه‌و موتهرجمهیان له‌گه‌ڵدا ناردبێت، تا شته‌کان ئاوه‌ژوو بکاته‌وه و ئێمه‌ی پێ ناشرین بکات. لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم، که له‌مڕۆ به‌دواوه من هیچ قسه‌یه‌ک بۆ ڕۆژنامه و گۆڤارێک ناکه‌م، به‌تایبه‌تیی ڕۆژنامه بیانییه‌کان، ئه‌گه‌ر ناچاریش بووم و پێویستیشی کرد، ئه‌وا ته‌سجیلێک داده‌نیم، تا وه‌کو به‌ڵگه لێیبدهمهوه و بیخه‌مه روو، تا که‌سانی تر بۆ مه‌به‌ستێکی خراپ یاری به قسه و وشه‌کان نه‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









