دیسان مه‌سعوود بارزانی خۆی وونکرده‌وه
18/11/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مجاره که مه‌سعود بارزانی ون بوه‌وه.... ژێرپرده‌که یان مه‌یدانی کۆتری بۆ بگه‌ڕێن
ڕه‌نگه ئه‌م نوسینه به زمانێکی ساده نوسرابێت به‌ڵام چیبکه‌م من بۆم نه‌کراوه وه‌ک مه‌سرور به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته ڤێلا بکرم و بجمه هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌کان هه‌تا بزانم جه‌تاڵ به چ ده‌ستێ ده‌گیرێت،ئه‌وه‌نه‌ی بۆمکراوه بتوانم بزانم ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌یه دووکه‌سی ماکیاڤیلیستی تیایه که‌ئه‌ویش مه‌سعود و جه‌لالن دیاره مه‌کیاڤیلیست ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌مو شتێک ده‌که‌ن له پێناوی ئامانجا (الغایە تبرر الوسیلە)
به‌ڵام چ ئامانجێک؟
له‌گه‌ل مه‌سعودا ئه‌بێ به‌زمانێکی بازاری ساده قسه بکرێت چونکه ئاستی رۆشنبیری و شه‌هاده‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکا به‌پێی عه‌قڵی خۆیان قسه بکه‌یت وه‌ک عه‌ره‌ب ده‌ڵێت(خاگب الناس على قدر عقولهم)تۆش به‌م زمانه نه‌بێت تێناگه‌یت و ئێستاش له قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تیا ی
من له‌وکاته‌وه که سفره‌ی سه‌فه‌ری داهاتوه به‌ناو رۆژنامه‌ی هولێرم پێویست نه‌بوه به‌ڵام دوێنێ هاوڕێیه‌کم یه‌کێکی پێبو دیاره ئه‌وان ئێشتا سفره‌یان نه‌کڕیوه وا ئه‌وه‌ی پێبو، تیایدا له لاپه‌ره‌ی3دا و له‌ژماره1188ی17ی تشرینی دوه‌می ساڵی 2011دا وێنه‌یه‌کی مه‌سعود بارزانی تیادا دانرابو له‌گه‌ڵ جوتێ کۆتری هاقوی سپی ئه‌وه‌ی که سه‌یره ئه‌وه‌یه که له سایته‌که‌یان هه‌مان وتار به وێنه‌یه‌کیکه‌وه‌یه بۆیه ناجار بوم وێنه‌ی لاپه‌ڕه‌که بگرم و رۆژنامه‌که‌ش بپارێزم لای خۆم ،ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجیمن بو ئه‌وه‌یه که ئه‌و جوته کۆتره هاقوه دانراوه‌و ئه‌ویش سه‌یری ده‌کات گوایه ئه‌م مه‌سعوده که‌سێکی ئاشتی خوازه ...به‌ڵام وێنه‌که وه‌ک رسته‌ی ناته‌واو وابو من وه‌ک ئه‌رکێک بۆ جه‌نابیانم ته‌واوکرد چونکه وێنه‌که وێنه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت و شه‌هید سۆران و شه‌هیدانی 17ی شوباتی که‌م بو بۆیه من بێ‌ئاگاداری خۆی بۆم زیادکرد وتم نه‌ک بیریچوبێته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ده‌بابه‌کانی31/ئاب به‌م کاره‌ش ئه‌بێت جه‌نابیان سوپاسم که‌ن چونکه ئه‌وه‌نه دڵسۆزم و شتی بیرئه‌خه‌مه‌وه چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سێکی ئاشتی خوازه بڕوابکه‌ن ئه‌گه‌ر ئاشتیخانی دراوسێشمان گوێی له‌م قسه‌بێت ناوی خۆی ئه‌گۆڕێ له‌داخا ئه‌م ئاشتیخوازه به‌به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه به ده‌بابه‌ی بعس به‌سه‌دان رۆڵه‌ی هه‌ولێری کوشت،،،ئه‌م ئاشتیخوازه به‌ده‌یان رۆڵه‌ی له شاری سله‌یمانی کوشت له17ی شوبات ،،،ئه‌م ئاشتیخوازه سه‌رده‌شت و سۆرانی شه‌هیدکرد له‌سه‌ر یه‌ک نوسین،،،،ئه‌م ئاشتیخوازه به‌ڵته‌جیه‌کانی نارده سه‌ر مقه‌ڕی یه‌کگرتوله بادینان و له‌وێش کۆمه‌ڵێکی کوشت به‌ڕاستی خۆت و باوکه نه‌مره‌که‌ت و کوڕه تازه‌پێگه‌یشتوه‌که‌ت ئاشتیخوازن!!!!!!
من بۆمده‌رکه‌وت به‌ڕێزت حه‌زت له کۆتربازیه نه‌ک ئاشتیخواز بیت له‌به‌ر ئه‌و هه‌مو کوشتاره‌ی که کردوته دژی میلله‌تی کورد ئێشتا خاترم گرتویت و هه‌مویم باسنه‌کردوه بۆنمونه مه‌لاکانی که له‌هه‌ولێر ئه‌یانکوژیت و ئایانگریت ئه‌وه‌ی تۆ بناسێت بۆیه‌ک جرکه بیر له کاره‌کانت بکاته‌وه و بزانێت تۆ مناڵی 9ساڵت کوشتوه بێگومان ده‌زانێت که کۆتربازیت نه‌ک ئاشتیخواز له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مو کۆتربازه‌کانی جیهان چونکه هیچ نه‌بێت ئه‌وان مناڵیان نه‌کوشتوه من خه‌می ئه‌وه‌مه ماوه‌یه‌کیکه 2000جه‌کدار دابمه‌زرێنی بۆ فیکه‌لێدان و هه‌مو دانیشتوانی سه‌ری ڕه‌ش و کۆنه کۆشکه‌که‌ی سه‌دامی ئاغات بێزاربکه‌یت و ئه‌مه‌ش بودجه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت به‌ڵام گوێمه‌ده‌رێ ڕه‌فیق مه‌سعود پاره‌ی نه‌وته‌که زۆره و ئه‌وه بودجه‌ش ئه‌مساڵ زیاد ده‌کات ،،به‌ڕاستی نانێک بخۆ‌و سێ بکه به‌خێر بۆ قه‌بری باوکه نه‌مره‌که‌ت ...
به‌ڕاستی من سوپاسگوزارم که تۆمانهه‌یت چونکه ئه‌گه‌ر تۆمان نه‌بوایه به‌باشی له مانای خیانه‌ت و خۆفرۆشی و جاشێتی تێنه‌ده‌گه‌یشتم ئه‌و کات ته‌نها به نه‌زه‌ری ئه‌مزانی مانای ئه‌و وشانه چیه؟
نمونه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئاشتیخوازی خۆتت بیرده‌خه‌مه‌وه ئه‌وکاته‌ی له‌شکری یه‌ک له به‌کره‌جۆ بو به‌هادینه‌سور ئاربیجیه‌کی نا به ره‌سمه‌که‌ی باوکته‌وه که له‌دوڕێیانه‌که‌ی باخی به‌ختیاریبو له‌سه‌ر ڕێی به‌کره‌جۆ بێ قه‌ید و شه‌رت و بێهیچ دادگایه‌ک ئه‌مری کوشتنیت ده‌رکرد و دوو ملیۆن دیناری سویسریت کرده خه‌ڵات و دیاری له پاره‌ی دزراوی برایم خه‌لیل بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی بتوانێت بیکوژێت ئه‌وه بو ئه‌وانه‌ی ناردبوت سیناریۆیه‌کیان بۆ ئاماده‌کردیت گوایه کوشتویانه و دوایش ئه‌و که‌سه له شاشه‌ی تیڤیه‌کانی یه‌کێتیه‌وه چاوپێکه‌وتنی کرد و ئه‌و کات زانیت که پاره‌که‌شت رۆیشت و که‌سه‌که‌ش نه‌کوژرا به‌ڕاستی ئاشتی خواز بویت ئه‌وکاتیش به‌ڕاستی سیاسه‌تی جه‌واشه‌کاری و دیماگۆجیه‌ت هه‌ر له خۆتان دێت
هه‌ردی کوردوستانی
8291
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









