بردنى ده‌نگى 3400 كارمه‌ندى ته‌ندروستیى له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه!
29/11/2010, 12:00 (GMT+1)

پاش تێپه‌ڕبوونى دوو مانگ به‌سه‌ر دروستبوونى گروپه‌كه‌ماندا ، به مه‌به‌ستى گوشار خستنه‌سه‌ر سه‌نديكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى بۆ گرتنى يه‌كه‌م كۆنگره‌ی گشتیى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان كه ماوه‌ى 10 ساڵه هه‌ر دوو سه‌نديكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانیى كۆنگره‌يان نه‌به‌ستووه ، ئه‌مڕۆ له‌ژێر گوشارى كارمه‌ندانى تهندروستیيدا بڕيارى گرتنى كۆنگره‌يان داوه! به‌ڵام ده‌يانه‌وێت چه‌ند پلانێكى هاوبهشيان كه به شێوه‌ى ڕێککه‌وتنى حيزبايه‌تى له‌سه‌رى ڕێکكه‌وتوون ، به‌سه‌ر كارمه‌ندانى تهندروستیيدا بيسهپێنن...
شایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه که ده‌سه‌ڵات له‌ژێر گوشاری جه‌ماوه‌ردا په‌نا بۆ ئه‌و کاره نادروستانه ئه‌بات. ساڵانێک بوو هه‌موو مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی له‌ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتدا بوو ، نه کۆنفرانس و نه کۆنگره‌یان نهئهگێڕا ، تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌سته‌ی داکۆکیی له مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا دروستبوو ، ده‌ستیکرد به چالاکیی هه‌مه‌جۆره ، ده‌یان خۆپێشاندان ، ناڕه‌زایی دره‌بڕین و مانگرتن و داوای مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ئه‌که‌ن ، ئه‌وسا ده‌سه‌ڵات کۆنگره‌یه‌کی گێڕا که نه‌یتوانی سه‌د که‌س کۆبکاته‌وه! و تا ئێستاش مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی‌یان وه‌ک خۆی نه‌داوه!
ئێستاش که ساڵانێکه سه‌ندیکای ته‌ندروستیی ده‌سه‌ڵات چالاکیی نه‌ماوه ، به‌ڵام به دروستبوونی گروپی گوشاری جه‌ماوه‌ری کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بێلایه‌ن ، که‌وتوونه‌ته خۆیان و وه‌ک هه‌موو سه‌ندیکاکانی تری ده‌سه‌ڵات ، هه‌وڵئه‌ده‌ن که به ڕێککه‌وتنی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که ، هه‌ر ئه‌و سه‌ندیکایانه به قۆرخکراویی بهێڵنه‌وه و جڵه‌ویان له ده‌سه‌تی دوو حیزبدهسهڵاتهکهدا بمێنێته‌وه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









