ئازاد ته‌ها کاره‌باچی یان کاروان به‌کر ناوه ته‌زویره‌که‌ی له هۆڵه‌ندا
06/03/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش هه‌موو شتێک من ئه‌ندامی گۆڕان نیم، به‌ڵام ده‌نگی من ده‌نگی گۆڕانه.
ئازا ته‌ها له هۆڵه‌ندا ناسراوه به کاروان به‌کر له خانه‌واده‌یه‌کی فاشل،جاش بووه تا ڕاپه‌ڕینی کوردستان، هه‌ر هه‌موویان ناویان ته‌زویره، برایه‌کی هه‌یه ناوی ئیحسان ته‌ها تا ساڵی 2001 له موسڵ بووه ڕه‌فیق حیزبی(عچو الشعبه فی الموسل) بووه، پاشان هاتۆته ئه‌وروپا، له ئه‌وروپا که‌یسه‌که‌ی له شوعبه‌ی یه‌کی ئێف بووه (یه‌کی ئێف تاوانبارانی جه‌نگ ده‌گرێته‌وه) . وێنه‌ی پێ بووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسیندا.
ئازاد ته‌ها هیچ شتێک نه‌بووه له ناو گۆڕان خۆی به براده‌رێکدا هه‌ڵواسی بوو له هۆڵه‌ندا له شاری لێواردن، زۆر ده‌یویست وێنه بگرێت و خۆی به‌رێته پێشه‌وه، داوای ته‌زکییه‌ی له کاک ئا.. کردبوو،(به‌ڵام ئا ئه‌م داواکاری یه بۆ جێ به جێ نه‌کرد) بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه بۆ کوردستان و ته‌نها ده‌یویست له موسڵ کاربکات.یه‌که‌م جار هه‌وڵی که‌رکوکی دابوو ، به‌ڵام له‌وه ده‌چوو له‌بار نه‌بێت بۆی و کاره‌کانی جێ به جێ نه‌بێت، بۆیه بڕیار ی‌دا موسڵ هه‌ڵبژێرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆنه به‌عسیانه‌سود مه‌ند بێت که ئیحسانی برای په‌یوه‌ندی پێوه هه‌بووه.
ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان لای براده‌رانی گۆڕان . نه‌یان ویست ته‌زکییه‌ی بۆ بکه‌ن. پاش چه‌ند ڕۆژێک هاته‌وه به ته‌زکییه‌که‌وه.
ئه‌و وێنانه‌ی له گرده‌که گرتویه‌تی شتێکی زۆر ساده‌یه، چونکه هه‌موو که‌س ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تیانه وێنه بگرێت، ئه‌مه سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی نییه ته‌نها ده‌رگایان کراوه‌یه بۆ ئافره‌تان.
ئازاد ته‌ها کاره‌باچی له هۆڵه‌ندا له ژنه‌که‌ی جودا بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوو موچه‌ی ماڵی مامه وه‌رگرێت، له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی له دوو خانوی جیاواز ده‌ژین ، جار جار به دزی سۆسیاله‌وه ده‌چێته لای ژنه‌که‌ی، مانای که‌سێکی پاره‌په‌رست و هه‌لپه‌رسته، له سۆسیال خۆشی به شێت له‌قه‌ڵه‌م داوه تا ئیشی پێ نه‌که‌ن.
ئه‌مه‌یه ئازاد ته‌ها که کۆسره‌ت پشتی پێبه‌ستوه‌و ده‌یه‌وێت ناوی گۆڕانی پێ له‌که‌دار بکات.
تێبینی؛ ئیحسان له 31 ئابی 1996 دا (ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی) به‌ینی هێزی کورد و سوپای عراقی بووه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که به جێ مابوون له هه‌ولێر په‌یوه‌ندییان کرد به ئیحسانه‌وه تا بچنه‌وه باوه‌شی به‌عس، یه‌کێک له‌و قاره‌مانانه ئاسۆ ئه‌ڵمانی بوو، که ده‌سته‌ڕاستی کۆسره‌ته، یه‌که‌م جار وایان زانی قاره‌مانه و شه‌هید بووه، ده‌رچوو پیاوی به‌عس بوو له ڕێگه‌ی ئیحسانه‌وه په‌یوه‌ندی کرد بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت، په‌یوه‌ندی به‌ینی کۆسره‌ت و ئه‌م خانه‌واده فاشله به‌عس په‌یوه‌ندییه‌کی کۆنه.
به‌ڕای من کۆسره‌ت باشتره خۆی خه‌ریک بکات به‌وه‌وه که پۆستی جێگری هه‌رێم وه‌رگرێت، وه‌ک له‌وه‌ی خه‌ریکی پلانگێڕی بێت دژی گۆڕان، به‌ڵام ده‌زانم له‌به‌رامبه‌ر ماڵی مه‌سعود هیچت پێ ناکرێت و به مام جه‌لال و مه‌سعود کلک و باڵیان کردویت، وه‌ک کۆتری حاقوو.
گۆڕان ئیراده‌ی گه‌له به درۆ ده‌له‌سه‌ی ئێوه‌و ئازاد ته‌ها ناوێ له‌که‌دار نابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









