بانگهوازێک بۆ پشتیوانی له خهڵکی ئابلاخ..
06/04/2011, 12:00 (GMT+1)

دانیشتوانى ئەم گوندە لە چوار هەزار كەس زیاترە كە هەموو خزم و كەسوكارى یەكترن, بۆ زیاتر زانیارى ئەم موڵكانەى ئێمە مەزندە دەكرێ سى تا چل ملیار دۆلارى ئەمریكى كە تا ئێستا هیچ قەرەبوویەكمان بۆ نەكراوە نە لە لایەن یەكێتى نیشتمانى كوردوستان وە نە لە لایەن حوكومەتى هەرێمى كوردوستانەوە.
جا بۆیە لێرەوە بە هەموو جیهان ڕائەگەیەنین كە ئایا زوڵمی وا لە كوێ كراوە وە داوا لە هەموو ئینسانێكى بەشەرەف لە جیهاندا ئەكەین ئایا ئەمە ڕەوایە؟؟؟
خەڵكی ئەم گوندە بڕیاریان داوە كە هەمویان بە كۆمەڵ لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێرى پایتەخت بۆ ڕێپێوانێكی گەورە بە پێ بەڕێكەون بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردوستان, جا بەم بۆنەیەوە داوا لە گشت خەڵكى بە شەرەفى چوار پارچەى كوردستان ئەكەین كە هاوكاریمان كەن هەر كەس بە پێى تواناى خۆى وە هەر كەسێكى كوردى تر كە زەوىوزارى داگیركراوە ئەتوانن بەشدارى ئەم ڕێپێوانە بن و بەشداریان مایەى شانازیمانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









