ڕوونکردنەوەیەک لە فەتاح ڕەباتیەوە بۆ خوێنەرانى سایتى کوردستانپۆست
30/11/2013, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئاگادارى خوێنەران ... من ئەو هاوکاریانەم پێشکەش کردووە تا ڕاستى و دروستى بزانن کەمن دەوڵەمەندى تازە پێگەیشتووم یان ئەوانەى بازرگانى بە خوێنى ئەم میللەتەوە ئەکەن.
1. هاوکارى خێزانى ئەنفالەکان لەساڵى 1988 کە بەزۆرە ملێى هێنابوویانن بۆ چەمچەماڵ و ئەوسا من سەیارەیەکى جۆرى (مارسیدى سپی) م هەبوو کە هاوکاریەکەم بە دزیەوە بۆ ئەبردن بە کابراى مارسیدسە سپیەکە ناسرابووم ... بۆ شاهیدى ئەوەش _حمەى حمە رشید کۆیک) کە 50 هەزار دینار 50 هەزاردینار دابەشم ئەکردن .....
2. هاوکارى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لەشاخ و خودى مام جەلالیش ساڵى 1986 (بڕى 20 هەزار دینارم) دا بە عمر فتاح لەگوندى (بەلەک جار)
3. ساڵى 1991 بەسەدەها هەزار دینارم داوە بە کۆمیتەى شەهیدان بە شایەتى (کاک فەرهاد و حیدرى دەزگاى شەهیدان) بۆ کەس و کارى شەهیدان کە ئەوسا مووچەیان نەبووە.
4. ساڵى 1993 بڕى (40 هەزار دۆلارم) دا بە (مام جەلال) بە واستەى کاک (قادرى حاجى عەلى و حاکم قادر) کە تەکلیفیان لێ کردم کارى بازرگانى لەرێگەى سەرچڵ قەزازەوە بکەم و بۆ ماوەى مانگێک کار بکەم بۆ هێنانى شت و مەک و دواتریش بۆیان نەکردم و ئەم ئەم کارەش بە تەکلێفیکى زۆرى حاکم قادر پارەکەم تەسلیم بە حاکم قادر کرد و پاش (2)جار لەگەڵ ملازم عمر چوینەوە لاى مام جەلال داواى پارەکەم کردەوە چونکە کارە کەیان بۆ نەکردم ، ئەویش ووتى پارەکە لاى مامى خۆتە ئەیگێڕمەوە بۆت هەر دەستى دەستیم پێ دەکرا هەتا دواى ساڵى 1996 کاتێک (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لەڕێگەى عەمانەوە (ملیۆنیک و دووسەد و چل هەزار دۆلاریان) خستبووە سەر حسابەکەم و منیش (ملیۆنێک و دووسەد هەزار دۆلارم) دایە دەست (ئاراسى شێخ جەنگى) کە بەئاگادارى حاکم قادر و پێم ڕاگەیاند کە من (40 هەزار دۆلارم لاى ماممە) واتە (مام جەلال) و ئەیبڕم، دواتر مام جەلال ووتى خاترمان بگرە بۆمان بکە بە 2 قیست ، ئەوسا بەشێکى پارەى یەکێتى لەڕێگەى منەوە دەگەیشتە دەستیان بێ ئەوەى (عمولەى) بخەمە سەر یان وەرى بگرم .
5. ساڵى (1991) (50 هەزار دینار) جارێکى تریش (20 هەزار دینار)م لەسەر قسەى کاک نێچیر لەگەڵ زاهیرى حاجى ئەحمەد و بەئاگادارى (عمر فەتاح) بۆ پارتیم برد لە غرفەى تجارە تەسلیممان کرد کە وەزعى ماددیان باش نەبوو...... بە 2 پسوڵەى جیا لام ماوە ...
6. (4 هەزار دینار بۆ لقى (4)ى پارتى).
7. لە ڕاپەڕیندا (190) هەزار دینارم داوە بە ئازوقە و سەمون و خواردەمەنى بۆ بەرەکانى شەڕم بردووە بۆ کەرکوک بە سەیارەى خۆم لەگەڵ (ئەحمەد عەلى فەرەج)
ئەو موڵکانەى کە خۆم ئەوسا هەمبوون بە سلێمانى :
1. (10) خانووى گەورە لەزۆربەى گەڕەکانى سلێمانى دا کە خانوویەکیان (60) ژوور بووە. لە بەختیارى نرخەکەى(2 ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا دینار) بوو.
2. 3 دەواجن.
3. چەندین دۆنم زەوى لەناو شار و دەرەوەى شار.
4. (103) ملیۆن دینارى نقدى لە بەغداد هەمبووە.
5. (4) ترێلە قوماش کە باى ملیۆنەها دینار بووە.
ئیتر بۆ دەبێت من دەوڵەمەندى تازە پێگەیشتوو بم؟
سەبارەت بە فاتیحى برام کە ئەو بێویژدانە ئەڵێت بەعسى بووە و پێشمەرگە کوشتویەتى، من دەمەوێت ڕوونکردنەوەیەکى کەم لەسەر ئەوەش بدەم. ساڵى 1980 ، فاتیحى برام بۆ ماوەى (5) مانگ پێش شەهید بوونەکەى گیراوە لە ئەمنى سلێمانى بۆ ماوەى (5) مانگیش لە زیندان بووە لەبەرئەوەى ژنبرایەکى بەناوى (لەتیف حسن) لەماڵیان خۆی شاردبووەوە، کە پێشمەرگەى ناوشار بووە ، کاتێک ویستبووى إغتیلات بکات، بەڵام کارەکەى بۆ نەکرا و گیراو دواتر اعترافى لەسەر ماڵى براکەم (لەتیف) کە لەوێ إختفاْ بووە پاش (5) مانگ بە واستە و لەڕێگەى (ناهید خانى شێخ سەلام و ئەنوەر بەگى بێتواتە و سەید عومەرى حەویجە و شێخ محەمەدى شێخ عەبدول کەریم) ئازاد کرا کە من چەندین جار سوپاسى ئەو هەڵوێستەى ئەو کەسانەم کردووە ، کە توانیویانە بەهۆى کەسایەتى خۆیانەوە براکەم ئازاد بکەم.
دواتر برایەکى ترم بەناوى (عەلى ڕەباتى) ڕێکخستنى ناوشار بوو چەندین چالاکى بۆ (ی.ن.ک) کردووە و لێپرسراوى کۆمەڵێک ڕێکخستنى ناوشار بووە.
کاتێکیش فاتیحی برام لە کارێکى خێر و ناوبژیوانیدا لەجیاتى بە باشە بۆى بشکێتەوە بەخراپە بۆى شکایەوە لەبەردەم دوکانەکەى خۆى شەهیدیان کردوو پاش چەند ساڵێک کەسوکارى ئەوەى براکەمیان شەهید کرد هاتن و داواى لێبووردنیان کرددوو، ئێمە لاى خۆمانەوە ئەو کێشەیەمان وەستان تا زیاتر تەشەنە نەسەنێ و گەورە نەبێت، هەر ئەوکات من کە عەلى برام ڕێکخستنى سلێمانى بوو بانگم کرد و پێم ووت برادەرەکانیشت بانگ بکە گەر شۆڕش دەستى هەیە لە شەهیدکردنى براکەماندا دەبێت ئێوەش واز لەکارى ڕێکخستن بهێنن چونکە ئەوسا شکمان لە شۆڕش هەبوو، چونکە ئەوانەى کە (فاتیحى) برامیان شەهید کردووە بە غەرەزى شەخسى هاتوون شەهیدیان کردووە کە کێشەمان هەبووە لەگەڵ ماڵێکدا. دواتر (عەلى برام و یاسین سالەى کەریمان) لەگەڵ برادەرێک بەناوى (فائق عەبدول کەریم) کە خزممان بوو (3 دەمانچە و 7 نارنجۆک)یان پێ بوو ، ووتم دەبێت بچن تەسلیمى بکەنەوە ئەوانیش چوون لە قەرەداغ تەسلیمیان کردەوە و مام ڕۆستەم و عەبدوڵاى عەلى نادر) لەوێ بوون و ئاگادارن..... دواتریش على برام بووە بیشمەرگەى حسک و کاتێک لە قەرەچەتان دەکەونە شەرەوە لە گەڵ جیشى عێراقى لەگەڵ (5) هاورێى تریدا على برام تا دوافیشەک شەر دەکات و شەهید دەبیت و (4) هاورێکەشى دەسگیر ئەکرێن کە یەکێکیان سەلامە سوور بوو....
ماڵى (فاتحى برام) لەناوجەرگەى گەرەکى خەبات دا بووە، کە ئەوکات ئەو گەڕەکە بەشەوان لانکەى پێشمەرگە بووە ، ئەى ئەگەر بەعسى بوو بۆ نەیان کوشت؟!
من لێرەدا داوا لەو کەسانە دەکەم کە هەرچی دیکۆمێنتێکى لەسەر (فاتح) برام هەیە کە بەعسى بووە ئێمە سوپاسى ئەکەین و خۆمان بە قەرزارى ئەم میللەتە دەزانین و هەرچ کەسێک بەدەستى براکەمان زەرەرمەند بووە با بێت ئێمە داواى لێبووردنى لێ دەکەین و قەرەبووشى دەکەینەوە.....
سەبارەت بە ئەنوەرى برام کە 20 ساڵ لەمەوپێش کێشەیەکى بازرگانى لەگەڵ هاوڕێیەکى هەبوو لە بازاڕدا و کێشەى کوشتنى لێکەوتەوە و برایەکى کوژراوەکەش لەگەڵ خۆمدا کێشەکەمان دایە دەست یاسا و براکەم حوکمى خۆى وەرگرت و ماوەى (20) ساڵى لە سجن تەواو کرد و ئازاد کرا و لەو کاتەشەوە کە ئەو برایەم گیرا ئێمە کەسمان سەردانمان نەکرد، ئێستاکەش هەردوو بنەماڵە کیشەمان نییە و برا و کەسى یەکین.
ئەو نووسەرە هاتوتە سەر باسى شکارى کوڕم و دەڵێت (دۆلار ئەکڕێ) بۆ زانیارى ئەو بەڕێزەى کە سەرەو ژوور هاتۆتە سەر باسى کورەکەم دەکات، (شکارى کوڕم چەند کۆمپانیەیەکى هەیە و وەکیلى بانکى مەرکەزى عێراقە)، ئەو(دۆلار ئەفرۆشێ نەک ئەیکڕێ) و لە بانقى مەرکەزى وەریدەگرێت، ئەگەر شکار لە سلێمانى ئەو دۆلارە نەفرۆشێ ڕۆژانە نرخى دۆلار بەرز دەبێتەوە و دەشتوانێت ئەو دۆلارە بەریتە شارەکانى تر و بیفرۆشێت و خەڵکى ئەم شارە زەرەرمەند بێت کە سەدان خێزان سوودمەند دەبێت لەهێنانى دۆلار بۆ بازارەکانى سلێمانى.
ئەوەى ماوە کە بیڵێم ئەو بابەتەى کەلەسەرم نووسراوە تەنها کەسێکى قین لەدڵە وویستوویەتى ناوى منى بازرگان بخاتە ناو لیستى ئەو کەسانەى کە لەنزیکەوە لەجیاتى بۆنى خۆش بۆگەنى گەندەڵى و بوختانیان لێدێت ، سەریشم بەرزە کە ڕۆژێک خیانەتم نەکردووە ، تەنها کارێک لە ئێستادا کە کردووە ، وویستوومە ئەم سەرکردانە کۆبنەوە وجارێکى تر کێشە ڕوونەداتەوە و خوێنى مناڵانى ئەم شارە نەڕژێتەوە و بازرگانە چاوچنۆکەکان فەردە دۆلار سوودمەند نەبن وەک ئەوەى کەپێشتر بووە لەسەر خوێنى گەنجى ئەم شارە خۆیان دەوڵەمەند کردووە.....من یەکەم بازرگانیشم کە تا ئێستا زە ویم لە حکومەت وەرنەگرتووە بۆ هیچ پرۆژە یەک و شەریکى هیچ کەسییش نیم .......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









