پەكەكەو چەمكى چەتەگەر ێتى
24/06/2010, 12:00 (GMT+1)

1- نیزامەدین تاش ناسراو بە (بۆتان) 2- خەلیل ئەتاج ناسراو بە (ئەبوبكر) 3-عوسمان ئۆجئالان ناسراو بە (فەرهاد) 4- شەمدین ساكیك ناسراو بە زەكى 5- زەكى بچووك 6- جەلالى شڕناخ 7- سارى باران) ئەوانە هەموویان لە ژیاندا ماون شەمدین لە توركیایەو سارى و زەكى بچووك لە ئەوروپان و جەلال لە دهۆكەو عوسمان و بۆتان و خەلیل لە كۆیەن 8- جەمالە كوێر 9- تۆپاڵ مەتین 10- هۆگر 11- تەرزى جەمال ئەو 4 چەتە زلە لە ساڵى 1990 هەتا ساڵى 1994 كوژران ، پەكەكە دەڵێن ئەگەر پارتى و یەكێتى شەڕمان لەگەڵدا بكەنەوە تەنیا بەرگرى دەكەین و هێرش ناكەین، بەڵام لە راستیدا هێرش و بەرگریان هەر یەك واتاو یەك ناوەڕۆكى هەیە ئەوەش بە كوشتن دان و كوشتنى كوردانى كرێكارو رەنجدەرو جوتیارەو لە كاتى هەڵگیرسانى ئەو شەڕەدا هێزى گەریلا پاشەكشێ بكات بۆخاكى رۆژهەڵات و باكورى كوردستان كە ئەو دیو سنوورى دەستكردەو لە ژێر دەستى خۆشیان دایە و ڕەنگە ئەو هێرشەى دەكرێتە سەر پەكەكە و هاوپەیمانەكانى هەر هێرشى پارتى و یەكێتى نەبێ و داگیركەرانى تورك و فارس و عەرەبیش بەهاوبەشى هێرش بكەن و هێزى گەریلاش نزیكەى 1500 كەسى سیاسى چەكدارە و بە شێكیان خۆبەخشن و لە هیچ ناگەڕێنەوە كە ناویان فیدایى یان تابورى حەڕەكەتلى یە " هێزى گەرۆك" واش پەروەردە كراون كەنازانن ئەم شوێن و ئەو شوێنە كوێیە ، هێزى پێشمەرگەى پارتى و یەكێتیشیان لێ دەبێتە هێزى گەلە جاش كە ئەوانە پەروەردەكراوى خودى كاك جەمیل بایكن و گەنجانى خوێن گەرم و سەر ڕەقن وەك كوردو كوردستان پەرستى پەكەكە تەواو راهێندراون و زۆر حەیفە ئەوانە لە شەڕى پارتى و یەكێتى دا بكوژرێن داگیركەر بە زێنن . شایەنى باسە سەرانێكى زۆر باش و زاناى زۆر گەورەش هەبوون كە فریوى ئەوانەیان خواردو هەڵاتن بە تایبەتى محەمەد شەنەرو سەلیم چروكایەو سەڵاحەدین چەلیكو دكتۆر سلێمان و دكتۆر عەلى و كانى یەڵماز و ماهیر وڵات ، محەمەد شەنەر لەساڵى 1991 لە قامیشلى هەر لەلایەن سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى یەوە (بۆتان و خەلیلەوە) كوژرا ئەو دوو كەساسەتیە هەر بەئەنقەست بە سەدان كادیرو گەریلاى كوردانى رۆژئاواى كوردستانیان رەشە كوژ كردووەو بە كوشتن داوە كە كوردانى رۆژئاواى كوردستان گەورەترین هاوكارو پشتیوانى خودى سەرۆك ئاپۆ بوون بە سەدان كادیرو گەریلاى هەرە باش كە لەدەستى ئەو سەرانە ڕایان كردبوو لە دواى نەمانى ئەوانە گەڕانەوە ناو پەكەكە بە پێى راگەیاندنە گشتى یەكان و تایبەتیەكانى پەكەكە شەڕى كوردو كوردستان خۆرانە لە نێوان پەكەكەو پارتى و یەكێتى دا نزیك بۆتەوە لەسەر سنوورە دەست كردەكانى باشوورى كوردستاندا و پەكەكەش مادام پەكەكەى جاران نەماون و سەرانى هەرە شۆڕشگێڕى نمونەیى بەڕێوەى دەبەن دەبێ بەهەموو شێوەیەك خۆیان لەو شەڕە لادەن ، هیواداریشم سەرانى پارتى و یەكێتیش بەخۆیاندا بچنەوەو كوردو كوردستان خۆرى هەر تەنیا 19 ساڵەى دەسەڵاتى ڕەهایان بسڕنەوە گەلى توڕەو ناڕازى و بێزار و ڕەنجاویان ئاشت بكەنەوە تەمو مژى فرمێسك و خوێن و ئێش و دەردو كۆى ژانەكانى گەلى كورد بسڕنەوە ، واتە بگەڕێنەوە باوەشى گەرمى گەل و نیشتیمانەكەیان ، چیتر دەستگرو هێنەرى هێزى داگیركەر نەبن بۆ سەر كوردو كوردستان و بۆ سەر خۆیان و هەر لایەنێكى ترى كوردستان چونكە ئەوە تایبەتمەندى و كارو كردەوەى هێزى گەلە جاشى ناموس فرۆشى زۆڵە كوردە ، واتە كوردو كوردستان فرۆشانە كە هەمیشە بەشێك بوون لەهێزى داگیركەر و دوژمنى ناوخۆى گەل بوون .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









