<

شەقامی شەهید سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس

16/10/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆر شەقام و کۆڵانی شارەکانی ئەم کوردستانە، بە ناوی کەسانێکەوە کراوە، کە لە بنەڕەتدا خەڵکانێک بوون،نەک دۆست و خەباتکارو پێشمەرگەو قارەمان بوون، بەڵکو خۆ فرۆش و جاش و ئاغاو خوێن مژی دژ بە خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان بوون، شەقامەکان بە ئارەزووی چەند نەفس نزم و ماستاو چی و دزو گەندەڵ و کەسانێک ناو دەندرێن کە تەنها بۆ بەرژەوەندی حزبەکانیان گونجاوە، ئەمەش لە پێناو ئافەرینێکی کوێرانە، زۆرن نموونەی ئەو شەقام کۆلاچنانە خۆش بەختانە کەم دەبیندرێ ناوەکان بەکار بهێندرێن ئەمەش بۆ ئارەزوو نەکردنی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم دەسەڵات و ئەم نا سەرکردەو ئەو کۆنە بەعسی و جاشانە، بۆیە دڵنیام هەموو خەڵکی هەولێر کاتێک بەو شەقامەی سەردەشت عوسمانی لێ فڕێندراو دواتر تیرۆر کرا، کاتێک تێپەڕ دەبن ئەویان بیر دێتەوە، خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو کۆلێژوو دام دەزگایانەی ئەو ناوچەیە، بە دڵنیایەوە هەردەم سەردەشت لە ناخیاندا لەو شەقامە هامو شۆدەکات، خۆم زۆر لە عەسران بەو شوێنەدا دێم و دوچم تەواو ئازار دەچێژم و هەست بە ترس و دڵەڕوکێ دەکەم،شەوان بە پیاسە بەو ناوچەیە دا پیاسەم کردوەو لەو کاتەوە ترس ناهێڵێ پیاسەیەکی هێمنانە بکەم، چونکە لە ژیانی منداڵی و هەرزەکاری زۆر یاریم لەو گۆڕەپانە کردوە، هەرگیز دڵم بەو پاسەوانە خۆش نی یە کە لە تاریکیدا سێبەرەکەی دەبینم، دڵم بەو پیاوە جل سەربازیە ناکرێتەوە، تا قەناعەت بە خۆم بدەم و بڵێم ئەی ئەوە نی یە سەربازی شەوە زەنگ و ڕەوێنەرەوەی ترس و خەم، بۆیە ئەوەی ناختان بخەنە سەر زارتان بڵێن جووت سایدی شەهید سەردەشت ی ڕۆژنامە نووس شەقامی شەهید سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس، باکتان نەبێ بە دەسەڵات ناوەکانتان بۆ دیاری بکات، وەک چۆن چەندین شوێنتان لەو شارە بۆ خۆتان ناوتان ناوە ئاواش ئەم شەقامە ناو بنێن شەقامی شەهید سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس، گەر چاوەڕێ ی دەسەڵاتی نەزاد اغاو دەرباز کەری قاسم ئاغا بن مەحاڵە،ئەو وەکو پارێزگار قبوڵ بکات،ئەو ناوە لەو شەقامە بنێن، یان شارەوانیە گەندەڵەکەی خاوەنی یەک پارچە زەوی باش نی یە ئەو هەرگیز ئەمە ناکات، گەر ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەی و گەندەڵە بۆی بکرێ ناوی منداڵەکانیشمان بە ناوی سەرکردە دزو گەندەڵ و خائینەکانی خۆیان دەنێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست