حوکمه‌تی کوردی
25/04/2011, 12:00 (GMT+1)

به ڕوخسه‌تی شاعیر
حکومه‌تی کوردی ئیسپاتی کرد بۆ عاله‌می سه‌ر ڕووی زه‌مین
حکومه‌تێکه لۆجیک نازانێ و هه‌ر به خوا وه‌کیلی ده‌ژین
ماوه‌ی 2 مانگه بارودۆخی باشوری کوردستان ڕووی له ئاڵۆزیه و تا ئێستاش دیار نیه چاره‌نوسه‌که‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات
ئومێد ده‌که‌م شاعیر و هه‌وادارانی ئه‌و دێڕه شیعره‌ی سه‌ره‌وه که ده‌ستکاریم کردووه دڵیان لێم نه‌ڕه‌نجێت به‌ڵام نه‌بونی لۆجیک له زنجیره ڕووداوه‌کانی کوردستاندا عه‌قڵی ئینسان ده‌وه‌ستێنێت و توشی بێ ئومێدی و کابوسمان ده‌کات
ئاخر مانای تێدایه له وڵاتێک‌دا میلله‌ت بێته سه‌ر شه‌قام و داوا له حکومه‌ت بکات یاسا جێ به جێ بکات؟ توخوا ئه‌مه نوکته‌ی ئاخر زه‌مانه یان هه‌رێمی باشوری کوردستان؟
له هه‌مو وڵاتانی جیهاندا به سۆماڵ و ئه‌فغانستان و ئه‌و جنوبی سۆدانه‌شه‌وه که هێشتا ته‌واو دانه‌مه‌زراوه ئیشی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه که داوا له میلله‌ت بکات یاسا جێ به جێ بکه‌ن
که‌چی کوردستانه‌که‌ی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه؟ خه‌ڵکی 2 مانگه داوای گرتنی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که توند‌و تیژیان نواندوه و موڵک و ماڵی خه‌ڵکیان سوتاندوه و خوێنیان ڕشتوه که‌چی جاشه‌کانی مالیکی و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و پارتی به دوای ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و خۆپیشانده‌راندا وێڵن؟
بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه یه‌کێتی و پارتی کونج و قوژبنی باشوری کوردستان نه‌ما به چاوی ته‌له‌فیزۆن و کامێرای ڕۆژنامه نوسه‌کانیان ڕوماڵی نه‌که‌ن که‌س نه‌یگوت ڕێگه به ده‌نگی جیاوازیش بده‌ن له ته‌له‌فیزۆنه‌کانتانه‌وه قسه بکه‌ن، که‌چی ته‌نها 2 مانگ له به‌رده‌رکی سه‌راوه ده‌نگه جیاوازه‌کان که‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا و ئه‌م دوو حیزبه‌ش ئه‌وه‌نده جیقڵدانه‌یان بچوک و ته‌نگ بوو خێرا له ته‌له‌فیزۆنه‌کانیانه‌وه که‌وتنه په‌لامار و شاته شات و ووتیان بۆچی ڕێگه به ئێمه ناده‌ن بێینه به‌رده‌رکی سه‌را و له مایکی ئازاده‌وه قسه‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ین؟
توخوا خه‌ڵکینه ئه‌مه نوکته نییه ده‌سه‌ڵات 20 ساڵه قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کات و نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵک بهێنن ئێستا ته‌نها 2 مانگ خه‌ڵک له به‌رده‌رکی سه‌را توانی دوو قسه‌ی دڵی خۆی بکات ده‌سه‌ڵات زیڕه‌ی کردووه و وه‌ک منداڵ بیانوی له مایکی ئازاد هه‌ڵپێچاوه؟
یان توخوا ده‌بێت لۆجیک له کوێ بێت کاتێک به یه‌کێتی و پارتی سه‌دان ته‌له‌فیزۆن و ڕۆژنامه و ڕادیۆ و قسه‌که‌ر و محامی و ڕاوێژکار و ئامۆژگاریکاریان هه‌یه که‌چی ته‌نگیان به به‌رده‌رکی سه‌را هه‌ڵچنیوه و ئه‌و تۆزه ئازادیه به زۆر ده‌زانن که به هۆی خوێن ڕشتنی چه‌ند هاونیشتمانیه‌که‌وه جێگه‌ی به میدیاکانی یه‌کێتی و پارتی له‌ق کرد؟
دوا نوکته و کاری نالۆجیک له حکومه‌ته‌که‌ی باشوری کوردستاندا کرده‌وه نالۆجیک و گوتاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه که مه‌گه‌ر حکومه‌ته کۆنه‌کانی چه‌رخی ناوه‌ڕاست وه‌زیری له‌و شێوه‌یه‌یان هه‌بوبێت ئه‌م وه‌زیره له شانۆگه‌ریه‌کی بێتامی ناو په‌رله‌ماندا به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و سوێند خواردن خه‌ریکبو به‌ردی ده‌کرد به ئاو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تمان پێ بهێنێت که هێزی به‌کار نه‌هێناوه که‌چی ئه‌مڕۆ له لێدوانێکیدا هه‌ڕه‌شه ده‌کات؟
بۆیه منیش بۆ زانینی ئه‌و لۆجیکه‌ی که وه‌زیری پێشمه‌رگه کاری پێ ده‌کات حه‌زده‌که‌م سه‌رنجتان ڕابکێشم بۆ ئه‌م دوو کلیپه که تیایدا سه‌عید سه‌حافی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام و وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌ردوو پێکه‌وه ئینکاری بونی تانک ده‌که‌ن له به‌غدا و سلێمانی
http://www.youtube.com/watch?v=p9w03r5inWY&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=JuRG0B2SZhk
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









