با سبه‌ی پاش نوێژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كان ڕێپێوانی هێمنانه ده‌ست پێبكه‌ین
21/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م كه له‌پاش نوێژی هه‌ینی سبه‌ینێ 22/4/2011 هه‌ستین به‌ڕێپێوانی هێمانه دژ به سه‌ربازگه‌كردنی سلێمانی و هه‌ولێر، دژ به‌هه‌وڵی په‌لاماردانی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هێمانهو دور له‌توندوتیژی به‌جۆرێك كه مامۆستایان و ڕیش سپی و ئافره‌تان تێیدا به‌شدار بن و له‌پێشه‌وه ڕێپێوانه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌رژینی ئاشتی بن به‌ڕوی هه‌ر توندوتیژیهكدا، ده‌سه‌ڵاتیش له‌م مه‌سجه تێبگه‌یه‌نین و داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی لێبكه‌ین.
خوێنی ئینسان زۆر گران و به‌نرخه ڕشتنی هه‌ر وا سانا نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی و پارتی بێباكن له‌ڕشتنی خوێن، ئه‌وه ئێمه‌ین به‌ته‌نگ خوێنی ئینسانی كوردهوهین و نامانه‌وێ له‌مه زیاتر خوێن بڕژێ، بۆیه دڵنیابن ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته به‌سه‌ر كوردستان و سلێمانیدا سه‌پێنراوه بارێكی نائاسایی ڕانهگهێنراوهو ناتوانن درێژه به‌م سیاسه‌ته بده‌ن، خه‌ڵكی خۆڕاگری ئه‌م شاره توانی 2 مانگ خۆپیشاندان به‌بێ توندوتیژی و به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی كه‌س به‌رده‌وام بكات، بزانین یه‌كێتی و پارتی تاكه‌ی ده‌توانن ئه‌م باره پڕ له‌ترس و تۆقاندن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕاگرتنی دوكان و بازاڕ‌و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان به‌رده‌وام بكه‌ن؟ بۆیه داوای ئازادكردنی گیراوهكانمان ده‌كه‌م به‌خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ‌و گه‌نجانی سه‌ر شه‌قام و ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه.
خۆپیشاندان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و منیش وه‌ك خۆم لهپێشهوهتانم بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ی دور له‌توندوتیژی، با یه‌كێتی و پارتی توندوتیژیش ئه‌نجام بدن، دواجار هه‌ر ده‌بێ ته‌سلیمی ئیراده‌ی ده‌نگی ناڕازی شه‌قام ببن وه‌له‌و توندوتیژییه‌كانیان له‌مه زیاتریش سه‌ربكێشێ.
* ئه‌م بۆچونه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی شه‌خسی خۆمدایه كه سبه‌ینێ به هه‌ینی داگیركاریی بێ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌رای ئازادی ده‌زانم و پاش نوێژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كان داوای ڕێپێوانی هێمنانه‌ی دور له‌توندوتیژی ده‌كه‌م
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









