کاروان ساڵح و ئەوی تر
06/04/2012, 12:00 (GMT+1)

کاروان ساڵح یەکێک بوو لەوانەی دەنگدەران بە ڕێزەوە باسیان دەکرد کاتێک بە قسەی خۆی داکۆکی لە فەقیر و هەژاران دەکرد.
لەم کاتەدا کە دەنگی بە کابینە کۆنە نوییەکەی نێچیر داوە جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنە.
ئەو پیاوە بە دەنگدانی و متمانە بەخشینی بە بکوژانی ١٧ شوبات ڕووی راستی خۆی دەرخستووە.
سەد خۆزگە بە جاش و بەعسییەکان.
زۆرێک لە جاشەکانیش پێشمەرگە بوون و لە دژ و لە داخی مەسولێک دەبوونە جاشی قێزەون.
ئەو پەیمانانەی، کە کاروان بە دەنگدەرانی دابوو ئەوەی تیا نەبوو دەنگ بە کابینە کۆنەکە بدات کە دووبارە بێتەوە، بەڵکو بەڵێنی گۆڕانکاری دابوو، کەچی ئەوەتا بە ئاشکرا و بێشەرمانە وەکو جاشە کۆنەکان چۆن بێشەرمانە بە نێو بازاڕەکاندا بە چەکەوە دەسورانەوە کامەرنیش بە دەستی ئەرێنی کردنەوە بۆ بکوژان خۆی دەردەخات.
ئەو دەستەی دەبوو لە دژی پیاوکوژان بەرز بکرایەتەوە، بۆ متمانە پێبەخشینیان بەرزکرایەوە.
ئەمە دەری دەخات تەنیا یاسایەک کە لێپرسینەوە لە هەموان بکات دەتوانێت ڕێگە لە گەندەڵی بگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









