بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له قۆناغی به‌رگریه‌وه بۆ هێرش
14/08/2012, 12:00 (GMT+1)

گۆڕان وه‌کو مناڵێکی هه‌تیوی بێ سه‌رپه‌رست ده‌وره‌دراو به دوژمن سه‌رباری ئه‌و هه‌موو توندوو تیژی وبرسێتی و سه‌رماو گه‌رمایه درێژه‌ی به‌خه‌باتی سیاسینهی خۆی دا‌و له‌به‌رله‌مان بووه چقڵی چاوی ئه‌ندام به‌رله‌مانه مفته‌خۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه‌یانهێشت وه‌کو جاران ملهوڕانه یا سا بهرژهوهندیهخوازیهکانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بسه‌پێنن.
ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رده‌می ساوایی خۆی تێ په‌ڕاند ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ته‌مه‌نی ڕوشد دایه واته له‌ته‌مه‌نی گه‌شه‌کردندایه ئیترمهترسی له‌ناوچونی تێپه‌ڕاندووه .
گۆڕان قۆناغی به‌رگری تێپه‌ڕاندوو ئێستا له قۆناغی هێرش دایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌منا ڵێکی لاسار‌و بزێو ده‌چوو سڵی له‌هێچ مه‌ترسیه‌ک نه‌ده‌کرده‌وه ته‌نانه‌ت له‌مردنیش هه‌روه‌کو چاره‌نووس بۆ له‌ناو بردنی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی کوردستان هێنایبێته ژیان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر چی به‌ده‌ر نیه له‌هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی له باشترینی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانه له ڕووی پێك هاته‌ی جه‌ماوه‌ریشه‌وه پێشه‌نگترین و به‌ئاگاترین و ڕۆشنبیرترین و نیشتمان په‌روه‌رترین چین و توێژی جه‌ماوه‌ری پێك هاتووه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیانه ی سه‌رده‌م و نیشتمان په‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌کات بێ لایه‌ن بوونی له قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌هه‌روه‌ها له کێشه‌ی سوریا سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت. هێرشه‌کانی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دابۆ سه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هێزوتوانای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و گه‌شه کردنی ده‌سه‌لمێنێت .
پێ ده‌چێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێرشه‌کانی به‌رده‌وام بێت و زیاتر فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
ئه‌وه‌ی که پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌چاوی بکات وگرنگی پێ بدات ئه‌وه‌یه که ناره‌زایی یه‌کان له سلێمانی یه‌وه بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و چالاکیه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی خۆیشی له‌هه‌ولێر په‌ره پێ بدات چونکه ته‌نها شاری هه‌ولێر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شکست پێ دێنێت سلێمانی کاری به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه نه‌ماوه هیچ پێویست ناکات ووزه‌و چالاکیه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌وێ سه‌رف بکرێت. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بهرلهمانهکانیشی زیندانی بکرێن و سزا بدرێن زیاتر ترسی جه‌ماوه‌ر ده‌شکێت و زوتر جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر ڕاده‌په‌ڕن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









