<

ئارام ئەحمەد على و درۆیەك بۆ زبڵدانى مێژوو

09/12/2010, 12:00 (GMT+1)
لە سایتى كوردستان پۆست بابەتێكم كەوتە بەرچاو كە ئارام ئه‌حمه‌د نووسیوێتی ئەو، كە بێ ویژدانانه‌ كەوتۆتە گیانى یەكگرتوو دەیان درۆى بێ بنەماى بۆ هەڵدەبەستێت و تۆمەت بارى دەكات بە سەدان كارى خراپ و ناشیاو
ئەگەر كەسێكى نەزان ئەو بابەتە بخوێنێتەوە باوەڕ دەكات ، چونكە بە زمانێكى زۆر جێنویانە نووسیتى بە ناوى (یەكگرتووى ئیسلامى داوایى پارەى حەرام لە لۆكه‌ دەكات ، یەكگرتوو مافى خۆیەتى بەرگرى لە خۆى بكات لەوەى لە كلیپێك لۆگۆى كەناڵە ئاسمانیەكەى پیس دەكەن بەم كلیپە پیسانە.
سەرەتا پێم خۆش نیە وەڵامى ئەو بابەتانە بدەمەوە كە ناكەونە ناو بازنەى بابەتى ووتارى تەندروست
وەڵامى نوكتەكان نادەمەوە چونكە خەڵك باشتر ئەزانێت هەڵەى نوكتەكان لە چى دایە
لێرە قسە بە قسە وەڵامى ئەو نەزانە دەدەمەوە...درۆكانى ئەسلمێنم.....
لە یەكێك لە قسەكانى دەڵێت:
لۆكەی گۆرانیبێژ لە كلیپێكدا، گوایە لۆگۆی تیڤیە شڕەكەی یەكگرتووی بەكار هێناوە، ئەم پارتە تەواو‌ ئیسلامییە عەیارە بیست و چوارە،‌ دادگایان لەو كچە گرتووە و چەشنی بنەماڵەی ماڤیای بارزانی و فازیل میرانی، داوای یەك ملیارد دینار لە لۆكە دەكەن.

1.لێرە تۆ ئەوە دەسلمێنیت كە ، دژى هەر دوو لایەن یەكگرتوو لەگەڵ پارتى وەستاویت ، پێشم وایە لایەنگرى لایەنێكى تر بیت...........؟
2. گوایە بوونى نیە ئەو ڕاستیە دەزانم باوەڕ ناكەیت بەس حەیف كلیپەكەت دەست ناكەوێت ....؟

لە دووەم قسەى دەڵێت:
ئاخر ئەمانیش چونكە لە بن سێبەری پارتییدا ڕاوەستاون، چونكە سفرەی بنەماڵە دەلێسنەوە، تەمەنێكە بە ناوی ئاینەوە خەریكی معامەلەی سیاسیین و پارە وەردەگرن، وەك دەڵێن ئەگەر (دووگا بكەیتە دۆڵێ، ڕەنگی یەكیش نەگرن خووی یەك دەگرن) یان لێهاتووه،‌ئەوەتا ڕەنگی پارتیان گرتوە، لەبنەماڵەی بارزانییەوە فێر بوون ئا بەم چەشنە ناشیرینە رەفتار لەگەڵ بەرامبەرەكانیاندا بكەن.
ئەگەر پارتەكەی(سەلاحەدین) پارتی ڕەفتار و بەعسی ڕەفتار نەبوایە، كردەوەی نەشیاو و ماڤیا ئاسای ئەوانیان دووبارە نەدەكردەوە.
1. لە ڕووداوى بادینان ڕاستى ئەوەت بۆ دەردەكەوێت یەكگرتوو دۆستى پارتیە یان...............؟
2. بەعس بە دەیان كەسى كوشتوە ، ئەى یەكگرتوو تۆ كەسێكم بۆ بێنە بە دەستى یەكگرتوو كوژاربێت.

لە قسەى سێیەمى هەر بە خۆى وەڵامى ناڕاسته‌کانی خۆى دەداتەوە و دەڵێت:
ئەم قارەمانانەی گیانی لۆكە زاهیر، هەر ئەو پیاوە بوودەڵانەن، كە پارتی لە بادینان دایماڵین و ڕیسوای كردن، چەند كەسی لێكوشتن، بیناو بارەگا و هەموو شتەكانیانی سووتاندن، مناڵە وورتكه ‌و تووتكەكانی بنەماڵەی بارزانی فیكەیان بۆ لێدان، سوكایەتیان پێكردن، شار بە دەریان كردن،لێ نەك هەر نەیان توانی دوو قسەی حسابی دژی پارتی بكەن،بەڵكو لە ماستاوكردن و لەخوارەوە دانیشتن نەكەووتن، ملیان شۆڕ كرد بۆ مشتێ پارەو خوێنی ئەندامەكانی خۆیان هەرزان فرۆش كرد، پارەكانیان وەرگرتوو دابەشیان كرد، جا یان بە ژنی لۆكی دەدەن،یان بە خانووی جوان بۆ یەكێك لە سەركردهكانیان.‌

لە قسەكانى پێشووى دەڵێت یەكگرتوو هەمیشە لە سێبەرى پارتى وەستاوە لەم قسەیەش پێچەوانە قسە دەكات بۆیە ئەگەر كەسێك لە سێبەرى كەسێك بێت چۆن دەیكوژێت و بارەگاى دەسوتێنێت.
لاى یەكگرتوو عەیبە باسى تۆڵە بكەیت چونكە ، كارى مەردانە ئەوەیە تۆڵە والابنێت و لە بەرژوەندى خەڵك بیت.
ئەوەش فیشكى كۆتایى ئەو نووسەرە بێ بەڵگەیەیە كە تەنها قسە بە با دەكات بێ ئەوەى بزانێت راستن یان درۆ:

دیارە خوێنەرانی بەڕێز دەبێت ئەوە بزانن، باسەكەی من دیفاع نییە لەو كچە گۆرانیبێژە، ئەوەندەی لێدانە لە ئەقڵیەتی پارتێك،كە هێشتا لە دەسەڵاتدا نییە،دەیەوێت هەمان ڕێگای دەسەڵاتی دیكتاتۆر بگرێتە بەرو بە هەمان نەفەس و ئەقڵ خەڵكی دەم كووت بكات،مەلا كرێكار ڕاست دەكات وەختێك پێیان دەڵێت"بیجامە لە پێكان".
ئەمە گەورەترین بێشەهامەتییە بە درێژای خەتی یەكگرتوو، ئەمە دەری خست ئەمانیش پیاوی ئەوە نین لەبەرامبەر ملهوڕاندا بووەستن،بەڵكو پیاوی ئەوەن تۆڵەی ئەو سوكایەتیانەی كە دەسەڵات پێیان دەكات،لە بێدەسەڵاتانی بسەننەوە،بۆیە ئەگەر ئەمانە دەسەڵات بگرنە دەست،دەبێ هەموومان پڕ بە گەرومان هاوار بكەین،سەد ڕەحمەت لە كفن دزززززززززززززززز، بۆیە بۆ خۆیان وا بە قازانجە،واز لە و كردەوە‌ بێزراوو ناشیرینانە بێنن.

برا واز بێنە بادینان یەكگرتوو تۆسقاڵێك سارد نەكردەوە تۆ دەتەوێت لە عەقڵیەتى یەكگرتوو بدەیت ، لەوانیە بەم جۆرە باشتر بێت (وەڵامى كەر بێ دەنگ بوونە)
لەم دێرەش هەمان قسەى پارتى دەكەیت كە هەمیشە پارتى ئاڕاستەى یەكگرتووى دەكات:(بۆیە ئەگەر ئەمانە دەسەڵات بگرنە دەست،دەبێ هەموومان پڕ بە گەرومان هاوار بكەین، سەد ڕەحمەت لە كفن دزززززززززززززززز)
تۆش دیارە هەر لە پارتى فێرى ئەو قسە بوویت بەڵام چ بڵێم زۆر دژى پارتیت....پارتى نیت بەڵام ئەزانم چ لایەنێكیت بەڵام ..؟

لە كۆتایدا داواش لە كوردستان پۆست دەكەم بابەتى بەم جۆرە كوردستان پۆست دەكات بە .......؟

کوردستانپۆست، له‌ روانگه‌ی بڕوابوونمان به‌ ئازادی راده‌ربڕین کوردستانپۆست ئه‌م نووسینه‌ی بڵاوکرده‌وه‌، به‌ڵام به‌ناچاری سانسۆری هه‌ندێ له‌ قسه‌ و ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره‌مان کرد، داوای لێبوردن ده‌که‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست