ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان /هه‌ولێر جاشێكی تاوانكار ده‌كه‌نه شه‌هیدی قاره‌مان !.
24/02/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌رنامه‌ی ناوبراو به‌وه نه‌وه‌ستا تاوانباری به دڵسۆزی كورد داوه‌ته قه‌ڵه‌م , هاوكات هه‌ندێ له بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌م تاوانباره‌ی به‌ناپاک و سیخوڕی ڕژێم له‌قه‌له‌م داوه .
له هه‌مان به‌رنامه‌دا دووان له سیماكانی ریفۆرم خوازی شاری هه‌ولێر به ناوه‌كانی سه‌فین مه‌لا قه‌ره و عوسمان بانی مارانی بوونه شایه‌دحاڵی كورد په‌روه‌ری تاوانكار , هیوادارین ئه‌مه هه‌ڵوێستی هه‌موو ریفۆرم خوازه‌كان نهبَێت له به‌رامبه‌ر تاوانكاران , ئامانج له كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی و ده‌نگ نه‌بێت .
لێره‌وه داوا له ڕاگه‌یاندنی ینك و ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێری گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین , داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بكه‌ن .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









