تیرۆر كردنى د.كەمال سەید قادر لە ئەستۆى بنەماڵەى بارزانیە بۆ هەتا هەتایە لەمێژووى میللەتى كورد
23/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم پارتە عەشایەرە كە سەرو بنى پڕبووە لە خائین وخۆفرۆشەكانى زەمانى بەعس وەدیوەخانى مستەشارو جاش و تەواریەكان كەبەشێكى گرنگ و بەرچاوى لەشكرە زرێڤانیەكەى بارزانیە بەناو كوردایەتی لە دەسەڵاتدان وخێرو بێرى ئەم ووڵاتەیان لووشداوە بۆخۆیان و چارەنووسى میللەتێكى پێنج ملێۆنى لە باشورى كوردستاندا بەرەو ئاشبەتاڵێكى تر بەرێوە دەبەن بۆیە هەرۆژەى نۆكەرایەتیان بۆ دەوڵەتێكى ئیقلیمى ناوچەكە ژێر بەژێر لە پرۆتۆكۆڵێكى نهێنى وپر لەشەرمەزاریدا دەبارە ئیمزادەكەنەوە تەنها بۆ مانەوەى هەمان باج وخەراجى باوباپیرانیان نەك لەپێناوى رزگارى نەتەوەیى وچارەسەرى كێشەى میللەتى كورد .
یەكێك لە وپیاوە رۆشنبیرو تێگەیشتوانەكە بەغیرەت وشەهامەتەوە بۆیەكەم جار هەموو ئەم پرۆتۆكۆڵانەى ئاشكراكرد بۆ كوردو راى گشتى جەنابى د.كەمال سەید قادربوو بۆیە ئەم عەشایەرو بێ ئابڕوانەى دوژمنى میللەتى كورد زوو كەوتنە خۆیان تا سنورێك بۆ ووتارەكان وبەڵگە مێژووى وراستیەكانى جەنابى د.كەمال دابنێن وچیتر شەرمەزارى مێژوو وە میللەتى كورد نەبن ,هێشتا ئارەقەى شەرمەزاریان نەچۆڕابۆوە بە نێوچەوانى ِرەشیاندا وەك سەرەتایەك پەلامارى ئەو سایتە جەربەزەیاندا كە دایبخەن بەهەرچ پارەیەك وتوانایەك بێت كە (سایتى سەربەرزى كوردستانپۆست)بوو بەڵام مەرامەكەیان پووچ بوو كوردستانپۆست بوو بەچقڵى چاوویان بوو بە مۆتەكەى روحیان كە خەویان بزرێنێت , دواتریش بەوەشەوە نەوەستان سەرۆكە ترسنۆكە پڕشەرمەزارەكەى پاراستن كە جاشى نێودەوڵەتیە خۆى گەیاندە ووڵاتەكەى جەنابى د.كەمال و لە بۆسەیەكى ترسنۆكانەدا بە خۆیى وچەند لە چڵكاو خۆرەكانى وەك سەگ پەلاماریان داو بەقەپ كەوتنە گیان وجەستەى كەمالى جەربەزە كە بەتاقى تەنیا بوو نەیانتوانى مەرامى خۆیان و داخى دڵیان سارێژ بكەن بەڵام بەداخەوە جێگەى كەڵبەى ژەهراویان و قەپە كانیان بوو بەبرینى سەرفرازى و سەربەرزى كەمالى جەربەزە و تاقانە , ئەم سەگانە بە حەپە حەپ گەِرانەوە وە دواتریش دەركەوت ئەم سەگوەڕیان بە هاوكارى سەگاكانى ئیسرائیلى ئەنجام داوە, ئیسپاتیان كرد بۆ كوردو میللەتى كورد لە هەرچوارپارچەى كوردستاندا كە بنى پاژنەى پێڵاوەكانى كەمالى جەربەزە لە هەموو عەرشى كەلاوەكانیان بەرزترە بەرێزترە مردن وسەرشۆریتان بەرێوەیە كورانى بارزانى خائین وخۆفرۆش لەبەرامبەر ئەوناهەقیەى كردتان دژ بە د.كەمالى جەربەزە !!!
ئەگەر ئەم ئینسانە پر لەبەهایە بۆ میللەتى كورد ونەتەوەكەى لەپێناوى ئاشكرا كردنى دەنگى هەق وهەقیقەتدا گیانى لەمەترسیدابێت بەژەهرى خائینانى ماڵى بارزانى كە هەر ئێستا بە ملیۆنەهاى وەك من خوازیارى ئەو مردنە پڕ لە شكۆییەیە كە(كەمال) بووە رەمەزێك بۆ شەرمەزاركردنى خائینان و میللەت فرۆشانى وەك بنەماڵەى بارزانى بەرامبەر گەلى كورد دڵنیا بن كە ئێمەى فێرى جەرائەت وئازایەتى كرد كە قروقەپ نەبین بەرامبەرتان لە حەپەحەپتان نەترسین وە كەمال بێمنەتە چونكە ناوەكەى بەسە كە رۆژانە شەرمەزاتان بكەین .
مێژووى كەمالى جەربەزە شاهانەیە كورد بەفەخرەوە لەلاپەڕەكانى مێژووى میللەتەكەى پێ پرشنگدارئەكات بەڵام ئێوەى نەفرەت لێكراو بنەماڵەى بارزانى خائین توڕتان ئەیەین بۆ ناو زبڵدانى مێژووى گەلەكەمان ومیللەتى كورد بۆ هەتا هەتایە وەك شەیتان پێنج فەرزە بە نەعلەتان ئەكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









