بانگەواز..با ئەوانە بێنە سەر حوکم کە نازانن پرد چۆن دەڕوخێنرێت، بەڵام دەزانن چۆن دروست دەکرێت
31/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر ئەمڕۆ لەگەڵ گەلانی ئازادیخوازداڕاناپەڕین دەبێت منداڵەکانیشمان کۆیلەی منداڵەکانی بنەماڵە بن لەکوردستاندا
هەولێر چاوەرێی چیت لەوانەی کە فیشەکیان نا بە ناودەمی سەردەشتەکەتەوە ، بە کۆشکەکانی ناو هەولێر هەڵنەخەڵەتێی حیزب و بنەماڵەی مافیا خاوەنی هەموویانە..کوا چیان بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکانت کرد ..
هەولێر ئەگەر ئەمجارە نەکەویتە خۆت ئەوا تاماوی منداڵە لە دایک نەبووەکانیشتان بە کۆیلەیی لەدایک دەبن چونکە دەسەڵاتدارانی ئێستا لە دوای خۆیان کوڕەکانیان دەکەنە حاکمی وڵات ، ئێمەی هاوڵاتیش ئەگەر پرۆفیسۆری یاسا و سیاسەتیش بین دەبێت گوێ لە کوڕە گەمژەکانی ئەوان بگرین . جەمال نا موبارەکەکان ، عودەی سەدام حسێنەکان ، بەشار ئەسەدەکان هەرئێستا لە کوردستانیشدا هاتوونەتە سەرحوکم و لە دوای باوکەکانیان ئەوان کوردستان تاڵان دەکەن ..
کەواتە کوردە تۆ تاماویت دەبێت کۆیلەی بنەماڵە دزەکانی دەسەڵات بیت ، بەسە ئیتر با کیژ و کوڕەکانی خۆت بێنە سەر حوکم . ئێمە کاتی خۆی دەنگمان پێدان بۆ ئەوە بوو کە شەڕی ناوخۆی کورد ڕابگرین ئەوانە شەڕیان بوو لە سەر پارە و دەسەڵات . شەڕ شەڕی خۆیان بوو بەڵام کوڕە جوانەکانی ئێمەیان بە کوشتدا . ئەوانە دوای ئەوەی دەنگمان پێدان رێکەوتن لەسەر دزی و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی خەڵکی کوردستان بە ملیارەها دۆلاریان دزیووەو باسی مافی مرۆڤ و دیموکراتی دەکەن ، سەرۆکی تونس زۆر لەوانەی ئێمە شەریف تر بوو ، بینیتان جەماوەری راپەریوو چۆن ئابڕوویان برد و لە ڕەگەوە خۆی و بنەماڵەکەیان دەرکردە دەرەوە.
هەولێر سەردەشتەکەت تاوانی چی بوو مەسرور بە ئازار و ئەشکەنجەوە کوشتی.. ! بەس نییە ئیتر چاوەڕوانی هەتا کەی هەتا کوڕی کوڕی مەسروریش دێتە سەر حوکم و تۆ دەبێت هەر کۆیلە و سەر شۆڕ و ژێردەستەی پیاوەکانی ناو ئوتومبیلە جام ڕەش و بێ رەقەمەکان بیت .. یاسا و مەسعود بارزانیان نەگوتووە درۆ دەکات هەڵتاندەخەڵەتێنێت ئەو تەنها لە خەیاڵی پێکەوەنانی ساماندایە. چاوەڕێ مەکەن داری خورما گوێزتان بۆ بگرێت . جەلال تاڵەبانی خڵافاو لە منداڵییەوە لە مەدرەسە منداڵەکانی بە شەڕ دەدا کەسێکی دواکەوتوو پیلانگێڕ و تێکدەرە .
ئەوەتا ئەویش کوڕو ژن و منداڵ و کەس وکارەکەی لێکردووین بە خوا پارەکانی هەرێمی سلێمانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەمووی لە ژێردەستی کوڕو برازاکانیدایە منداڵەکانی ئێمەیش تاماون زەقەی چاویان بێت . سامانی وڵات هەمووی لە ژێر دەستی بنەماڵە مافیاکانی دەسەڵاتدایە .. چاوەڕێی کەس مەکەن ئیعازمان بداتێ .. میللەت لە گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن و ئەوانە زۆر گەورەترە .. ئێمە ئەوانمان دروستکردووە بە پارتی و یەکێتیشەوە بە خوێنی کوڕەکانی ئێمە هاتنە سەر حوکم .. ئەو شەهید شەهیدە کە باسی دەکەن و بە درۆی خۆیان شانازی پێوەدەکەن ئەوە منداڵەکانی ئێمەن کوڕی فەقیرو هەژارن . ئەوان بۆ خۆیان هیچیان نییە تا شانازی پێوەبکەن لە دۆلارە دزراوەکانی میللەت زیاتر..
دەسەڵات کاتێک دەڵێ کەموکوڕی هەیە و گەندەڵی و کۆمەڵێ شتی تر هەیە ئەوە بۆ ساردکردنەوەی خەڵکە ئەوە باسی دزییەکانی بنەماڵەکانی دەسەڵاتە . باسی رەفتاری مافیایی خۆیانە .. ئەگەر بەردەوام بن لەسەر حوکم دوور نیە رۆژانە بە ئاشکرا وەک رژێمی ئێران لە سێدارەمان نەدەن . راپەرین تەنها چارەسەر ، گەڕاندنەوەی حوکم بۆ منداڵە ژیر و هۆشیارەکانی خۆمان تەنها چارەسەرە ئەو گەمژانەی پیاوی دیموکراسی و یاسا نین ئەوانە پیاو کوژن چەقۆکێشن دڕندەن . هەموو شتێکن مرۆڤ نە بێت ، بەسە ئیتر بیست دانە ساڵە خراپتر بوون چاکتر نەبوون چاوەڕوانی چییان لێبکەین . با خۆیان و بەماڵەکانیا بڕۆن وڵات بۆ ڕٶلەکانی ئێمە بە جێبهێڵن نامانەوێن بەزۆرە.
با ئەوانە بێنە سەر حوکم کە نازانن پرد چۆن دەڕوخێنرێت، بەڵام دەزانن چۆن دروست دەکرێت
ئاگاداری رێکخستنە دێرینەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەکەین لە ناوەوەو دەرەوە بەزووترین کات بەیاننامەی دەستەکانی تر دەربکەن و چاوەڕوانی ئەوانە مەکەن کە کۆمەڵەیان هەڵوەشاندەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









