شەر مەندە نین!!
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە كاتێكا زۆر سەرقاڵ بووم بەڕیكەوت یەكێك لە نینۆكەكانی دەستی چەبم لە دەستی ڕاستم دراو ئازاری پێگەیاندم بەجۆرێك چەند دڵۆپێك خوێنیشم بینی .... ئەمە شتێكی كەمێك ئاساییە ئەگەر تەنها جارێك بێت بەلام ئەگەر چەند جارێك دوا بەدوای یەك ئەم ڕوداوە ڕوو بداتەوە شك لە دەستەكانی خۆم ئەكەم و ئاساییە ئەگەر دەستی ڕاستم ڕقێكی بەرامبەر دەستی چەپم بۆ دروست ببێت ...
ڕاستە ئەمە ڕوداوێكی سادەیە بەڵام بە هۆی چەند مەسەلەیەكی ترەوە وای لێكردم كە زۆر لەسەری بڕۆم , ئەم ڕۆژانە كە كوشتن ولەناوبردنی نوسەران بوەتە ئاسانترین ڕێگە كە كۆمەڵە ترسنۆكێك لە پێناو سەپاندنی دەسەڵات بەكاری ئەهێنن ...
لە پرسەی یەكێك لە نێچیرەكانی ڕێگەی پێنوسدا مانشێتێكم بینی((پێنوس بە پێنووس وەڵام ئەدرێتەوە نەك بە فرمێسك)) ئایا كەسانێك كە هەمیشە بانگەشە بۆ ئازادی بیر و ڕاو ئاشتی و پاكی خۆشەویستی ئەكەن چۆن ڕێگە بە خۆیان ئەدەن گرنگی بۆ بیرو بۆچونی كەسانی تر دانەنێن ,تە نها بە تفەنگەكانیان حساب بۆ بەرامبەریان بكەن
ئایا ئەگەر ڕاستگۆن و لەسەر هەقن پێنوسیان نیە تاكو وەڵامی پێنوسەكانی پێبدەنەوە یاخود وا بۆی ئەچن ئەوەی دەمانچەو تفەنگ و گوللەی هەبێت پاڵەوانە
كورد چاوەڕوانی زۆر باشتری لە ئێوە ئەكرد بەڵام ساڵ بۆ ساڵ ڕۆژ بۆ ڕۆژ و بگرە خولەك بۆ خولەك لێتان بێئومێد و بێهیوا دەبین.... پێتان وایە بەلەناو بردنی پێنوسێك ئیتر پێنوسەكان بێمرەكەب و نوك ئەمێننەوە ؟!!! شەرمەندە نین فرمێسكی خێزانەكەی سەردەشت ئەبینن؟ كاتی ئی سۆرانتان بینی شەرمەندە نین؟ كاتێك هاوڵاتی كورد ڕێپێوانتان دژ ئەكەن! دژ بە حوكمەتێكی كوردی!!!!
دڵنیابن ئەگەر پێنوسێك بشكێنن هەزارانی نوێ لە دایك ئەبن دڵنیاش بن ئەگەر گەنجێك شەهید بكەن هەزاران گەنج دژتان ئەوەستێت... لەوەش باش دڵنیابن هەتاكو تفەنگەكانتان گوللەی تیا بێت پێنوسەكان دژتان زیندوو ئەبن وە كوردیش وتویەتی (جام كە پڕ بوو لێی ئەڕژێت) ئەگەر بەردەوام بن لەسەر شەڕەنگێزی و كارە نامرۆڤانەكانتان ئەبێت ئامادەبن بەسەر لاشەی یەكە بەیەكەی ئەندامانی خێزانەكانتان و حزبەكەتان بڕۆن ...هەروەك و چۆن هەموو ئەوانەی خۆیان بە كورد ئەزانن چاویان پڕە لە فرمێسك بۆ سۆران و سەردەشت...
وە لە كۆتایشدا باش ئەوە بزانن كە ئەم چەند دێڕەی خوێندتەوە پیرەمێردێكی پشت كۆماوەی ناو ژورێكی تاریك نەینوسیوە كە هیچی پێنەكرێت ئەمە كچێكی گەنجی كورد نوسیویەتی كە بە شانازیەوە هاوار ئەكات و ئەڵێت من كوردم و بڕوای بە ئازادی هەیە , ڕێزی بۆچونی بەرامبەر ئەگرێت , كە هێندە خوێنی گەرمە هەموو گوللەكانی ئێوە ناتوانێت ساردی بكات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









