<

هیوای چاكبونەوە بۆ سیروان غەریبو هاوسەرەكەی

01/08/2009, 12:00 (GMT+1)
بەداخەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتووچۆ ، لە ڕێگەی تاسلوجە- سلێمانی ، هونەرمەند نیگار بەكرو ڕۆژنامەنوس سیروان غەریب بریندار بوون .

لە ئاكامی ئەو روداوەدا هەردوو هاوكارمان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیو چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە .هیوای خێرا چاكبونەوە بۆ (سیروان غەریب) بەڕێوەبەری سایتی ئاوێنەو هونەرمەندی لاو (نیگار بەكر) دەكەین .

روداوەكە لە ئەنجامی پێكدانی دوو ئۆتۆمبێل بووە كە بەداخەوە لە ئۆتۆمبێلەكەی تریش چەند هاوڵاتییەكی ئازیزی شارەكەمان بریندار بوون .

ئێمە لە ستافی رادیۆو تەلەفزێۆنی ئازادی لە سلێمانی،ئومێد دەكەین هەردوولا تەندروستان باش بێتو بە زوترین بگەڕێنەوە سەر كاری خۆیان.





ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست