کێ سەرۆكى ههرێمی بە هەڵەدا برد ؟
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

فرۆكەكەى نەریمان كە دەڵێت دروستم كردووە لە جۆرى (ch701) كە دیزاینەرەكەى (كریس هانس)ى مەكسیكیە هەروەها بزوێنەرى لە جۆرى (رۆتاكس 912) كە بۆ خۆى هەتا ئێستا سەدان كەس لە ڕێ ى ئەنتەرنێتەوە ئەم جۆرە فرۆكەى لێكداوە (نەك دروست كردووە) لەزۆر ووڵاتانى جیهان دا .
سەیر لەوەدایە كە سەرۆكى هەرێم بۆ خۆى پارێزەرى یاساى دەستورە كەچى ئەم كارەى نەریمان دژى یاساى عیراقى ژمارە(148) ساڵى (1974) واتە یاساى فرۆكەوانى عیراقى و ڕێكەوتنى شیكاگۆى ساڵى (1944) كە بوارى فرین لە جیهان دا ڕێك دەخات نابێت بە بێ رەزامەندى (دهسهڵاتی مدنى عیراقى) فرۆكە بچێتە ئاسمانەوە بەتایبەتى كە فرۆكە تۆمار نەكرابێت و فرۆكەوان لایسنسى نەبێت و ئەندازیارى رێگەپێدراو كارى فرینى بۆ ئەنجام نەدات . هەروەها ئەم كارە نیگەرانى دەسەڵاتى فرۆكەوانى عیر اقى لێكەوتۆتەوە و تەنانەت گەیشتۆتە رادەیەك هاوكارى فرۆكەخانەكانى كوردستان ناكەن و لە هەوڵى دواخستنى كارى فرۆكەخانەكاندان .
ئەوى جێگاى نیگەرانیە سەرۆكى هەرێم پشتگیرى لە کارێک دەكات كە بهبێ ئهوهی بهدواداچوون و لێکۆڵینهوهی له سهر بکات، له کاتێکدا كە چەند پرۆژەى یاسایى و هونەرى بەپێ ى پێوەرى جیهان لەبارى فرۆكەوانى لە كوردستاندا بەهۆى ململانێ ى حیزبیەوە فەرامۆش كراوە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









