ئاساییشی حیزبە سۆسیال دیمۆکراتەکەی کوردستان
12/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ئافەرم بۆ خۆتان و دەرهینانی فلیمهکهتان بەم شێوەیە. ئاخر کاتیک دوای ئەم هەموو کۆشت و برەی دوژمنانی کورد بە ئێمەیان کرد ، ئیمرۆ خۆمان کەوتووینەتە کەوڵکردنی گیانی یەکتر.مەگەر لەو ئەفگانستانەی ئیمرۆی هەرە دواکەتوودا بەم شێوەیە لەناو خەڵکی گهڕهک و ناو سڤیلدا ئاسایش و پۆلیس بکەونە گوللەبارانکردنی گەرەک و کۆڵەناکانی شار. ئاخر ئەمە نیشانەی هەرە دواکەوتوویی و نەشارەزایی دەزگاکانی پاراسنی گیانی هاوڵاتیان نییه، لەو هەرێمەی پارتی و یهکێتی؟ کاتێک مرۆڤ ئەم دیمهنانە دەبینیت و لێی رادەمێنێت بێز نەک لە کوردبوون، بەڵکو لە مرۆڤبوونیش دەکاتەوە! مەگەر ئاژەڵەکان هیندە دڕندە بن بۆ گیانی یەکتر؟
من بێگوێدانە هۆیەکانی روودانی ئەم کێشەیە، دهمهوێت قسە بکەم. من قسە دەربارەی نەشارەزایی و نەفامی ئەو کۆمەڵه چەکدارە دەکەم کە نازانن خۆشیان تەقە بە چ ئاراستەیەک دەکەن، کە کەس گوێ لەس ناگرێت. لە ووڵاتان کەتێک پۆلیس هەوڵی گرتنی تاونبار یاخود تۆمەتبارێک دەدات، ههوڵ دهدهن بە هێمنترین شێوە و بێ زیان ئەو کەسە دەستگیر بکەن. نەک وەک ئەمان کە وهک شانە زەردەواڵە بورژێنن و هەموو شاریان هیناوەتە سەرشەقام بۆ بینینی. لە هەمووی خەفەتبارتر ئهوهیه هەندیک لەو چەکدارانە ئێستا لێمان بوون بەگۆرنخواز.
******************************
******************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









