کێ خزمەت بە تورکیا ئەکات پەکەکە یان سەرۆکایەتی هەرێم؟ وەڵامێک بۆ مەشخەڵ کەوڵۆسی
08/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوەیەکە چالاکییەکانی پارتی کرێکاران وەک هێزێکی نەتەوەیی گرنگ و تێکۆشەر بۆتە سەرباسی زۆربەی میدیا و ناوەندە سیاسییەکان ، لە راستیدا قارەمانێتی و خۆراگری پەکەکە سەرنجی هەموو دنیای راکێشاوەو هەموو مرۆڤێکی بە وێژدان رێز لە تێکۆشانی پەکەکە دەگرێت ، هەموو مرۆڤێک مەزنی ئەو خەباتگێرانە دەگرێت، بەڵام بەداخەوە میدیای دەسەڵات لە کوردستان وەک بووق قسەی بەرپرسە بازرگان و نەخوێندەوارەکانی هەرێم دەڵێنەوەو دژایەتی جۆراوجۆری خەباتی باکوور و پەکەکە ئەکەن، لەم نێوەندەدا مەشخەڵ کەوڵۆسی کە خۆی بە چاودێرێکی بیلایەن لە قەڵەم ئەدا لە راستیدا وەک بووق و زورناژەنێکی بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتە مافیاییەکی کوردستان دەنوسێت، ئەو لە وتارێکدا بە ناوی(شهڕی ئهم دواییهی پهکهکه، له کام گۆشهوه خزمهت بهتورکیا دهکات؟) کە لە سایتی رۆژنامەی ئاسۆدا بڵاوبۆتەوە دژایەتی توندی خەبات و بەرخۆدانی پەکەکە ئەکات و بەو بیانوەی لە کاتێکی گونجاودا چالاکی سەربازی ئەنجامنەداوە، زیاتر لەوەش وەک سەرۆکی هەرێم دەڵێت ئەو چالاکییە خزمەت بە تورکیا ئەکات نەک دۆزی کورد ، مەشخەڵ دەڵێت ((هیتوانیوه کاتێکی گونجاو بۆ ئهو ههنگاوهی ههڵبژێرێت، ههرئهمهش وایکردووه، شاڵاوهکان ئهوهندهی خزمهت به تورکیا دهکهن، نیو ئهوهنده خزمهت بهستراتیژیهتی کێشهی کورد ناکهن نه له باکوور و نه له ههرێمی کوردستان)) زیاتر لەوەش رێک بە نەغمەی سەرکردایەتیە نەخوێندەوارەکەی بنەماڵە دەڵێت ((حکومهتی ههرێم لهڕاگهیهنراوێکدا ئهم ڕاستیهی پشتڕاستکردهوه و ڕایگهیاند؛ (کردارهکهی پهکهکه خزمهت به کورد ناکا، هەروەها دەڵێت ()هم دواییهی پهکهکه ڕاستهوخۆ دهچێته خزمهتی بههێزکردنی پێگه و سیاسهته ههرێمایهتیهکانی تورکیاوه))
بەراستی شەرمەزارییەکی گەورەی کەسێکی بەناوی بیلایەنی و شیکاری سیاسییەوە ئاوا ببێت بە بووقی دەسەڵاتداران، ئاوا هەستی دوژمنکارانەی خۆی بەرانبەر بە پەکەکە و خەباتی رەوای کورد دەرببرێت، دەبێت مەشخەڵ ئەوە بزانێت سیناریۆی کۆمەک کردنی غەزە لە لایەن تورکیاوە هیچ نرخێکی نییە لە ناساندنی لایەنی ئاشتی خوازی یان مرۆڤدۆستی تورکیا چونکە : هەموو چاودێر و کەسێکی ئاگادار لە رەوشی سیاسی تورکیا و ناوچەکە ئەوە ئەزانن ئەوە تەنها مانۆرێکە بۆ ئەوەی چاوەکان لەسەر کوردستان و پەکەکە لابچن و بچنە سەر غەززە ، بۆ ئەوەی بایەخپێدانی سیاسی ناوچەکە و دنیا بچێت بۆ غەززە نەک کوزردستان ، بۆیە ئەم هەڵویستەی پەکەکە زۆر گرنگ و جێگەی بایەخە لە دوو خاڵی سەرەکیدا : یەکەمیان سەرنجی ناوچکەکە و جیهانی بۆ دۆزی کورد راکێشایەوەو مەسلەی غەززە ئەو نرخ و گرنگییەی نەما و پلانەکەی تورکیا شکستی هێنا ، دووەمیان: جارێکی تر سیاسەتی وەحشیگەرانەی تورکیای بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کرد و نیشانیدا کە مانۆڕی کۆمەکی غەززە تەنها دەماکێک و فێڵێکی میکافیلیانەیەو هیچی تر ، لەو رۆژانە ئەبیستین زۆربەی میدیا بە ناوبانگەکانی دنیای ئەوروپی و خۆرئاوایی رەخنە لە تورکیا ئەگرن لەسەر زیندانی کردنی منداڵان،لەسەر سوتاندنی گوند و بۆمبارانکردنی وڵاتی کورد
باشە ئەگەر مەشخەڵ کەوڵۆسی و هاوشێوەکانی نەبوون بە بووق و دەسەکەلای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ، باشە ئەگەر کەمترین ویژدان و بیلایەنیان تیا ماوە بۆ باسی نا کارایی و نەبوونی دوور بینی سەرۆکی هەرێم ناکات کە لە خراپترین کاتدا سەردانی تورکیای کرد کە کاتی بۆمبارانکردنی سنورەکانی هەرێم بوو ، ئاخر چ سەرۆکیک لە دنیا هەیە خاکەکەیان بە قورسترین چەک بۆردومان بکرێت و ئەم بچَ سەردانی وڵاتی هێرشبەر بکات، باشە ئەگەر ئەم شیکار سیاسییە بە حساب نا ئایدۆلۆژییە بۆ باس لە بێ هەڵویستی سەرکی هەرێم و دەسەڵات ناکات بەرانبەر بە هەموو ئەو کارە دژە ئینسانیانەی کە توکریا ئەیکات و ئەو بۆمبانەی تورکیا ئەینێت بە قەندیلەوە هیتلەر نەیناوە بە روسیاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









