سەبارەت بەلابردنى وەستا حەسەنى ئاسایش
29/11/2011, 12:00 (GMT+1)

هەرچى و چۆنێك بێت "وەستاحەسەن" لە هەموو ڕەهەندەكانەوە لەوان بەخوارترە. هیچ پێمان شوورەیی نییە ئاماژە بەوە بكەین كە: لە هەوڵ بۆ تیرۆركردنى "ئەحمەد میرە"ى سەرنوسەرى گۆڤارى "لڤین" دا. "وەستا حەسەن" رۆڵى جوامێرانەى گێڕا. لە قەزیەى "ئاسۆس هەردى" دا سەلماندى ئەگەر باجەكەى چەند قورس بێت یاسا جێبەجێ ئەكات. كاتێك "یەكێتى" و دەستێكى دیار و بەرپرسێكى دیار (كۆمپیوتەرو تەلەفۆن و تەواوى كەرەستە شەخسیەكان) ى بەندە ئەڕفێنن، بەپەلە تاوانبار دەگرن و بێئەوەى گوێبگرن زوو ڕەوانەى یاساى ئەكەن. كاتێكیش (17) ى شوبات گیراین بەفەرمانى" ئەو زوو ئازادكراین. "وەستا حەسەن" جگە لەوەى تیروریستى گرتووە، جگە لەوەى مناڵى ڕفێنراوى ئەم شارەى لە ناوجەرگەى بەغداوە بەكەمتر لە (24)كاتژمێر گەیاندۆتەوە ئامێزى دایك و باوكى، هەرچییەكى كردبێت ئەویش بەدەر نییە لە یەكێتى، بەڵام چارەك بەقەد ئەوانەى نەكردووە كە هەریەكەیان بەش دوو نامەى دكتۆرا فەزاحەتیان كردووە. بەبەراورد بە ئێوە لە قوڵایی شەقامدایە.
بۆ "منێك" كە ساڵانێك لەسەر یەكێتى حیسابووم و"حیسابیشم" نەبووە، وەك پێشووتریش ووتومانە:ئەگەر مافیاكانى ئێستا بەقەد یەك "لەشفرۆش" ڕێزیان بگرتاین ئێستا یەكێتى بەم حاڵە نەدەگەیشت. بۆیە ئەوەندە بەسە بڵێم:هیچ كەسێك خێرى پێنەكردووم. كۆتا قسەش لێرە ئەوەیە كە زۆرجار ئەوترێت، هەركاتێك "تاڵەبانى" هەست بكات بەرپرسێك شەقام و جەماوەر لێی بێزارن، ئەوا پلەى بەرزترئەكاتەوە. لەوێنەى ئەمانەى كە ئێستا مەكتەبى سیاسی یەكێتى بەڕیوە ئەبەن، . تۆ بڵیی پێچەوانەكەشى ڕاست دەربچێت. . ؟.
کوردستانپۆست: هەموو ئەو هەواڵانەی کە ئەم نووسەرە بەڕێزە ئاماژەی پێدەدات، وەکو هەواڵی لابردنی وەستا حەسەن، هەواڵی ئەو پارە تەزویر و حەشیشەیەی مەحمود سەنگاوی کە لەسەر سنوور گیرا، سەرەتا لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە، ئەوسا رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان بەدواداچوونیان لەسەری کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









