<

بەیاننامەى كۆمسیۆنى رێكخراوە دیموكراتى و هاوكاریە بێلایەنەكان دژى بۆردومانى ناوچە سنوریەكانى كوردستانى باشور لە لایەن كۆمارى ئیسلامى ئێر

09/06/2010, 12:00 (GMT+1)
جەماوەرى كوردستانى
رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ
راى گشتى لەناوەوەو دەرەوەى وولات
وەك بۆ هەموو لایەك روون و ئاشكرایە ماوەى چەند ساڵێكە رژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆتە مایەى ئاژاوەگێرى لە سنورەكانى هەرێمى كوردستان بەبەرچاوى هەموو لایەك ماوەى چەند رۆژێكە كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆردومانى سنورى هەرێمى كوردستان دەكات و بەهەزاران هاولاتى بێ گوناهى دەربەدەرو ئاوارە كردووە ئەم كارەى كۆمارى ئیسلامى ئێران دورە لە هەموو بەهاكانى ئیسلامى مافى مرۆڤ و وە دژى یاسا نێو دەولەتیەكانەو ئەمە بە دەست درێژى بۆ سەر وولات لە قەلەم دەدرێت .
جەماوەرى كوردستان .
رژێمى دیكتاتۆر و رژێَمى كۆنە پەرستى ئێران ئەو رژێمەى كە دژى دیموكراتى و ئازادى تاكەكانى گەلەكەیەتى لە هەمان كاتیشدا جێ ى مەترسى یە بۆ سەر وولاتانى دراوسێ و جیهان بەگشتى رژێمى بەناو ئیسلامى پێویستە ئەو راستیە بزانێت كە وڵاتێكى داگیركەرەو تا ئێستا دەستى بەسەر خاكى زیاتر لە 17 ملیۆن كوردى كوردستان داگرتوەو لەسەر مافى چارەنوسى كورد رۆژانە خوێنى رۆلەكانمان دەرێژێت بۆیە پێویستە حكومەتى عێراقى فیدرال و حكومەتى هەرێمى كوردستان وەلامى بەهەمان شێوەى ئەم رژێمە داگیركەرە بداتەوە و سەفارەت و نوسینگەكانیان بۆ ماوەیەك لە عێراق و كوردستان وەدەرنێت و تاكۆمارى ئیسلامى ئێران ناچار دەكات دەست لەو داگیركاریەى بهێنێت و زەرەرى گیانى و مادى زەرەرمەندانى كوردستان بداتەوە و بەرەسمى داواى لێبوردن لەگەلى عێراق و كوردستان بەتایبەتى بكات .
هەر بەم بۆنەیەوە ئەم هێرشە تاوان كاریەى كۆمارى ئیسلامى ئێران مەحكوم و ریسوا دەكەین و داوا لە ئەنجومەنى ئاسایشى نیودەولەتى دەكەین ئیدانەى ئەم كارە قێزەونە بكەن و نەهێلن چیتر خەلكى بێتاوان زیانیان پێ بگات و ئاوارەو دەربەدەربن .
لەكۆتایى دا سەرى رێزو وەفا بۆ شەهیدانى ئەم كارە قێزەونە دادەنێین و پشتگیرى لە شۆرشى ئازادى خوازەكانى كوردستانى رۆژهەلات دەكەین و دلنیایان دەكەینەوە كە هەردەبێ رژێمى ئێران دان بەمافى چارەنوسى ئەم گەلە خۆراگرە دابنێ و رۆژێك دێت وولات ئازاد دەبێ .
سەركەوتن ئیرادەى پۆلاینى گەلى كوردستان
سەرشۆرى و روو رەشى بۆ داگیركەران
هەرسەركەوتووبن

رێكخراوەكانى ناو كۆمیسۆنى رێكخراوە دیموكراتى و هاوكاریە بێ لایەنەكان
ناوى رێكخراوەكان
1- كۆمەلەى كارى دیموكراتى .
2- كۆمەلەى پەرەپێدانى چالاكیە وەرزشیەكان .
3- كۆمەلەى چالاكیە دیموكراتیەكان .
4- دەزگاى راگەیاندنى دیموكراسى / بۆ پەخش و بڵاوكردنەوە .
5- سەنتەرى رۆشنبیرى رۆژهەلاتى كۆیە .
6- سەنتەرى چالاكیەكانى رۆشنبیریەكانى كۆیە .
7- رادیۆى دەنگى دیموكراسى .
8- سەنتەرى رۆشنبیرى نەوەكانى ئەنفال .


كۆمسیۆنى رێكخراوە دیموكراتى و
هاوكاریە بێ لایەنەكان
ئەنجومەنى راپەراندن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست