کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ، سه‌کۆیه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌کان
03/06/2011, 12:00 (GMT+1)

له ڕۆژانی 28 و 29 مانگی ڕابردوودا یازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی خۆی سازدا له بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیک به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زۆربه‌ی حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی له کورد و دۆستانی کورد له جیهان و کوردستان .
به‌شێک له‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداری کۆنگره بوون و په‌یمانیاندا که گرێدراوبن به په‌یام و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه‌وه بریتی بوون له :- په‌که‌که ، پارتی ، یه‌کێتی ، که‌جه‌که ، پارتی ئیسلامی ، پارتی دیموکراتی باکوور ، پژاک ، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، حیزبی شیوعی کوردستان ، پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ، چاودێری کوردۆساید"چاک" ، پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشان ، پلاتفۆڕمی ڕێکخراوه هاوبه‌شه‌کانی کورد له سوریا ، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکرات ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆ ، پارتی سه‌وز ، حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیخوازان ، کۆنگره‌ی گه‌ل ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی یارسان ، بزوتنه‌وه‌ی سریانیه‌کان ، یه‌کێتی په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان و زۆر که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی دیکه بوون . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.kurdishinstitute.be/kurdi/kurd_kurdistan/1938.html
هاوکات جاڕنامه‌یه‌کی 15 خاڵیشی وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک خسته به‌رده‌م ڕای جیهانی و کوردستانی . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://pcdk.org/kurdi/page.php?sid=9886
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه و 14 که‌سیش بۆ کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و 7 که‌سیش بۆ کۆمیته‌ی حقوقی ناوخۆیی ده‌ستنیشان کران . بۆ زیاتر ئاشنابوون به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی گوێ بگره له ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه که ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده :-
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=VAyCKZ66vJQ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









