ئێرە سلێمانییە بزانە چی تێدا دەگوزەرێت! (بەشی سێیەم)
16/11/2014, 12:00 (GMT+1)

دوێنێ یادی دروستبوونی سلێمانیی بوو، دوێنێ ئەو ڕۆژە بوو، کە بڕیاردرا سلێمانی تێدا دروست بکرێ و ئەو رۆژە بوو، کە بابانەکان لەقەلاچوالانەوە بەرەو شار جوڵەیان کرد و سلێمانیان دامەزراند. لەم چەند ساڵەی دوایدا کە پارە ڕووی کردە ئەم مەملەکەتە، بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد لەڕێگەی پارە و کۆیلەکردنی خەڵکەوە خەریکی ئەوەبوون مێژووی ئەم شارەیان بۆ خۆیان تۆمار دەکرد و دەستیان لەهەموو شتێک وەردەدا و دەستیان کردبوو بە بڕیاری نۆژەندکردنەوەی شار بەسپۆنسەری کۆیلەکانیان. بۆ نمونە خەنەقای مەولانە خالیدیان ئەتک کرد بەسپۆنسەری "عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد"، عومەر فەتاح پەیکەری بۆ "حەمەساڵح دیلان " کردوە، کە تەنها لەو ناچێت و لەبەردەمی کتێبخانەی گشتیدا دایان ناوە پێمان دەڵێن: ئێمە تەنها سامان بۆ خۆمان پێکەوە نانێین بەڵکو ئەوەتانێ هونەرمەدان و ئەدیبەکانی شاریش بەسەر دەکەینەوە و ئێمەش خەڵکی شارین و نەوەی بابانەکانین.


کۆسرات ڕەسوڵ گردێکی داگیر کردوە و کۆشکێکی تێدا دروستکردوە، لەگەڵییدا سوپایەکی نەخوێندەوار لەوێ نیشتەجێ بوون، هەر پاش نیوەڕۆی لێدێ ئەم بەرگ بۆرانە لەشەقامی سالم دەڕوانن و چاوباشقاڵێ دەکەن و ئەڵێن ئێرە چۆڵ ناکەین.
دوێنی لەگەڵ هاوڕێیەکمدا کەوتینە گفتوگۆ و ئەو گلەیی دەکرد کە شار بۆ وای لێ هاتووە و چی بکەین تا لەم قەیرانی ئەخلاقە ڕزگارمان بێت ؟
گێڕایەوە ووتی ئەی تۆ نایەتە بیرت دوایی ٣١ئاب تاڵەبانی دەستی کردە گلەیی لە خەڵکی شار و ووتی ئێوە بۆ نابن بە پێشمەرگە وەک خەڵکی هەولێر سلێمانی ئێستاکە تەنها ٧٠ پێشمەرگەی هەیە و داوای کرد وەک خەڵکی هەولێر ببنەوە بە پێشمەرگە لەو ساکەوە ئیتر ئەوان دەستیان کردۆتە پەراوێز کردنی خەڵکی شار.
شارو گەڕەکەکان پڕبوە لە کامێراو چەکداری بێموچە و نەخوێندەوار، ئەوان ئەو کارە دەکەن کە ناوی پاسەوانی بەرپرسە پیسخۆرەکانە و تفەنگێکیان بەخۆیاندا هەڵواسیوە و لە ڕێبواران دەڕوانن گرنگ ئەوان لە شار ژیان دەکەن هاتنی ئەوان بۆ شار گۆرانێکی بنەڕەتییە بە سەر ژیانیاندا هاتووە کەچی ئەوان نازانن چیان دۆراندوە و تەمەنیان چۆن بەهەدەر داوە ؟
ئەمساڵ یادی شار ناکرێتەوە بەڵام شار یادی ناوێت بەڵکو نەمانی ئەم دەسەڵاتە گوندییەی دەوێت کە هەمووشتێکیان وەک خۆیان ناشرین کردووە. شەقامەکانیان پاکردوە کەچی جارێک ڕەوشت و خۆیان پاک ناکەنەوە.
ماوێتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









