ڕاپه‌ڕینى داهاتووى كوردستان به‌م زووانه له شارى دهۆكه‌وه چه‌خماخه لێده‌دات
28/04/2011, 12:00 (GMT+1)

(1) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى هه‌موو هێزو توانایه‌كیان بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران له هه‌ردوو شاره‌كه‌ى تر (هه‌ولێر و سلێمانى) ته‌رخان كردووه، ئه‌گه‌رى زۆرى ئه‌وه هه‌یه كه جموجوڵێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان چ له شێوه‌ى خۆپیشاندان یان ڕاپه‌ڕیندا به‌م زووانه، واته پێش كۆتایى مانگى مایس (5) له شارى دهۆك ڕووبدات، چونكه جگه له‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزه‌كان شێواوه‌و دوو حیزبهگهندهلكارهكه به‌هۆى شڵه‌ژان و تۆقینیان له هه‌ولێر و سلێمانى، زۆربه‌ى هێزه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى دهۆكیان به‌ره‌و ئه‌و دوو شاره جووڵاندووه، له هه‌مان كاتیش‌دا جه‌ماوه‌رى دهۆك له هه‌موو ناوچه‌و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان ڕق ئه‌ستورو توڕه ترن له ده‌سه‌ڵات و چاوه‌ڕێى هه‌لێكى له‌م شێوه‌یه‌ن.
(2) ئه‌گه‌رى ده‌ست وه‌شاندنى سوپاى عێراق به‌رامبه‌ر به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و داگیركردنى كه ئێستا له به‌ر هه‌مان هۆى سه‌ره‌وه زۆر به ئاسانى ده‌توانن كرده سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و به بێ شهر كه‌ركووك به ته‌واوى بخه‌نه‌وه ژێر ڕكێفى خۆیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









