برایەتى توركان و گەلان ئەوەیە
29/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1- راگرتنى هێرشى تۆپ باران و فڕۆكەو سوپا و میت و ژیتەم و ئەرگەنە كۆن بۆ سەر كورد .
2- ئازاد كردنى سەرۆك (ئاپۆ) و هەموو زیندانیانى سیاسى توركیا و باكورى كوردستان .
3- چەكداماڵین لە هەموو گەلە جاشەكانى باكورى كوردستان .
4- پاشەكشەى سوپا و میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن لە باكورى كوردستاندا .
5- ئاوەدانكردنەوەى شارو گوندە كاولكراوەكان و قەرەبووە گشتیەكان .
6- هەموو بەڕێوبەرایەتیەكانى باكورى كوردستان بدرێتە دەستى دەتەپە .
7- هێزى پاراستنى گەل گەریلا جێگاى سوپاى توركان بگرێتەوە .
دواى ئەوانە هەڵبژاردن لە توركیا و باكورى كوردستان بكرێت ، حكومەت و پەرلەمانى گەلان دابمەزرێ لە چوارچێوەى حكومەتى كۆنفیدراڵیزمى توركیا و باكورى كوردستان هەموو گەلان هاوبەش و یەكسان بن لە ئەرك و مافەكانیاندا ، چارەسەرى ڕاست و دروستى زانستیانەو شارستانیانە بۆ بەیەكەوە ژیانى گەلانى توركیا و باكورى كوردستان هەر ئەوەیە . هەر چەشنە ڕێگا چارەیەكى تر چەواشەكارى كردنە چەكدانان و چۆكدادانى پەكەكە و یاساى پەشیمانى دەركردن بۆیان لەلایەن توركانەوە سیرخواردن و زوڕنالێدانى توركانەیە ، دەبێ كوردو پەكەكە یاساى پەشیمانى بۆ توركان دەربكەن ، تورك ملى خۆیان بشكێنن و كوردستانى كوردان جێ بێڵن نەك كوردو پەكەكە چەك دانان و چۆكدادان پەسند بكەن .
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
29/9/2009
رانیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









