ئێوە خۆپیشاندان دەکەن بۆ سپیکردنەوەی رووی رەشی سەرۆکەکانتان
23/08/2014, 12:00 (GMT+1)

شان وشەوکەتی ئێوە هەڵدەگرێت کە هەر منداڵە بەرپرسە دوای باوکی دێت و دەست بەسەر ئێوەی مەڕدا دەگرێت؟ ئاخر ئیوە ئەگەر مەڕ نەبن ئەم هەموو بێ رێزییە چۆن قبوڵ دەکەن کە پێتان دەکرێت.
هیچ کەسێک و هیچ وڵاتێک نییە، داکۆکی لە داعش بکات، داعش نکولی لەو هەموو تاوانانە نامرۆڤایەتیانە ناکات، کە رۆژانە ئەنجامی دەدات، تا ئێوە بچن ناڕەزایی دەرببڕن و بڵێن داعش ئەم تاوانانەی کردووە! لە کاتێکدا ئێوە دەتانتوانی پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا بکەن، کە پێش هاتنیان بۆ باشور و کوشتاری دانیشتوانی شەنگالیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ئەو بەشەی رۆژئاوایان تاڵان و وێران دەکرد و کوردیان دەکوشت! مەسعود بارزانیش سنوری لە کوردانی رۆژئاوا دادەخست و چاڵی هەڵدەکەند، تا بۆ باشور نەپەڕێنەوە!
وا بە ئاشکرا مەترسی داعش گەیشتۆتە کوردستان و ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە، کەچی هەر منداڵە مەسئول و کەسانی فشەکەرن بۆ فەیسبوک خەریکی وێنە گرتنن. لەو لاشەوە پێشمەرگەی هەژار شەهید دەبێت. ئەندامان و کەسانی ملکەچ کە نەیان دەتوانی بەرگریی لە دزیی ئاغاکانیان بکەن، ئێستا کەوتوونەتەوە خۆ پیشاندان و تاوانی سەرکردە و بەرپرسە خائینەکان لە تەپوتۆزی داعشدا ون دەکەن.
گرفتی ئیمە بە پلەی یەکەم لەناو خۆماندایە، کاتێک خۆپیشاندان دەکەن، دەبوو جارێکیش رای خۆتان بەرامبەر بە سەرۆکی پارتەکانیش دەرببڕیایە. ئاخر داعش کەی هی ئەوەیە خۆ پیشاندان لە دژی بکرێت، ئەوانە کۆمەڵێک چەتە و پیاوکوژ و تاوانبارن، ئەوانە خۆ وڵات نیین وەک ئەمەریکا یان وڵاتێکی تر. ئیوە دەبێت خۆپیشاندان دژی ئەو سەرۆکە خۆفرۆش و دزانە بکەن، پێدەچێت ئێوە نەزانن، کە تاوانی ئەوان لە ناو تاوانی داعشدا دەشارنەوە.
تا ئیستا ئێوە چەند جار دژی سەرۆکی پارتێک، یان بەرپرسێکی پیسخۆر و ناپاک خۆپیشاندانتان کردووە؟! دڵنیابن هەرچی خۆپیشاندانێک بکەن، هەمووی دەچێتە گیرفانی ئەو دەسەڵاتەوە و روویان سپی دەکەنەوە!
ئێستا دوای ئەم هەموو تاوانە، چی دەڵێن؟ ئایا رازیین سەرۆکەکانتان هەر لە جێگای خۆیاندا بمێننەوە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









