تۆ تەنهانیت د. كمال میراودەلى ئێمە لەگەڵتین
29/07/2009, 12:00 (GMT+1)

هەموومان بەتەوجیهى دەزگاى پاراستن هەڵیان كوتایە سەر نوسینگەى KNN وبارەگاى یەكگرتوو و نوسینگەى كۆمەڵ هەردوو سەركردەى یەكگرتوو و كۆمەڵ باش ئەوەیان دەزانى بەڵام هیچیان هەڵوێستیان نەبوو بەرامبەر بەپارتى كێ دەتوانێ كارى وابكا جگە لەپارتى ئایا پایتەختى هەرێم هێندە نائارامە خەڵكانێكى مەدەنى كارى وابكەن وهەڵبكوتنە سەر ئەم بارەگایانە ؟بێگومان نەخێر بەفەرمانى پارتى ئەوكارە كراوە ئێمە وەك خەڵكى شارى كۆیە هەڵوێستى خۆمان دەخەینە پاڵ هەڵوێستى د. كمال میراودەلى هەرگیز سەرۆكێكمان گەرەك نیە كەبەساختە بووبێت بەسەرۆكى هەرێم سەرۆكێكمان دەوێ كەبەدەنگى هاوڵاتیان ببێ بەسەرۆك وبەمتمانەى خەڵك ببێ بەرابەرمان هەرگیز ئێمە مەسعودمان ناوێ چیترژێر دەستیمان قبوڵ نیە ئامادەین بۆ راپەرین دەبێت ئەمجارە راپەرین لێرەوە سەرچاوە بگرێ ئێمە تەنها نین بەبیرو بازووى چەندین گەنجى ئەم شارە خەبات دەكەین بۆ بەدیهاتنى مافەكانمان و ئێمە دەنگى خۆمان دەوێتەوە . ئەى ئەوكەسانەى كە چیتر ئەو دەسەڵاتەتان قبوڵ نیە هەڵوێستى خۆتان وەرگرن لەهەردەرفەتێك كەرەخسا راپەرن راپەرن راپەرن بۆ گەرانەوەى یەكسانى و مافەرەواكانتان كەچەندین ساڵە ئەودوو حزبە بەبەرچاوتانەوە كوروكچەكانیانى پێ دەنێرنە دەرەوەو بەپارەى ئێوە خانوو و سەیارەو بانكەكانى دەرەوەیان پێ پركردۆتەوە بارووى گەشى حاجى قادر و مەلاى گەورەو خاڵە تایەر و مامەسێوە بگێرینەوە بۆ جارى جاران و چیتر ژێر دەست نەبین و ببین بەهەوێنى ئەم راپەرینە راپەرینێك كە لەرەگ و ریشەوە دەریان بێنین و بۆ هەتا هەتا نەهێڵین دزە بكەنەوەو بیان كەین پەندى زەمانەو رووى رەشیان هەرگیز نەبینینەوە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









