
بۆ چه‌ند ساتێک بڕیارمدا وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو کاتێکم چاوێک به هه‌واڵی ماڵپه‌ر ئه‌لکترۆنیه‌کاندا پخشێنم ، ئه‌مبینی هه‌ر یه‌که‌و له ئاوازێک ئه‌خوێنێت و هه‌ر یه‌که‌و بابه‌تێکی لا گرنگه کاتێک ده‌چمه فه‌یس بووکه‌که‌م سه‌رم سوڕما! وتم تۆ بلێی کابینه تازه‌که‌ی نیچیرفان بارزانی ته‌سلیمی دکتۆر به‌رهه‌م کرابێته‌وه !چونکه ئه‌وه‌نه‌ی ئاگام لێ بوو په‌یجی تایبه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م چه‌ندین ئه‌لبومه وێنه و هه‌واڵی بلاوکردبۆوه و باسی سه‌ردانه‌کانی خۆی ئه‌کرد بۆ هه‌ندێک ناوچه و به‌ژداری کردنی له مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ، کاتێک ئه‌مانه‌م بینی خه‌ریک بوو باوه‌ڕ به‌وه بکه‌م که دکتۆر به‌رهه‌م بۆ دوو ساڵی داهاتووش سه‌رۆک حکومه‌ت ئه‌بێت ، خۆم گرت و ئه‌و بڕیاره‌م نه‌یا هه‌ولمدا له هه‌واله‌کان وردبمه‌وه ئه‌وه‌ی بینیم خوایه دوژمنه‌که‌شم نه‌یبینێ ته‌ماشا ئه‌که‌م دکتۆر به‌رهه‌م سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی کردووه و چه‌ندین ماڵ و خێل و هۆزی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌سه‌رکردۆته‌وه !، ئینجا زانیم دکتۆر به‌رهه‌م هه‌وڵ ئه‌دا ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستگیر بکات که گه‌رمیانیان شه‌هید کرد بۆیه له وێنه‌کان زیاتر وردبوومه‌وه که‌چی وا ده‌رنه‌چوو ، ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت که دکتۆر به‌رهه‌م چووه بۆ زۆرانبازی و مه‌دالیای ئاڵتونی بردۆته‌وه ، له دڵی خۆما وتم وه‌ڵلا ئافه‌رین سه‌رکرده هه‌ر ئه‌وه‌نیه ئه‌قڵی سیاسی به‌هێز بێت گرنگ ئه‌وه‌یه شان و بازووی به‌هێز بێت و وه‌ک پاڵه‌وانێک ده‌ربکه‌وێت چونکه له یه‌کێک له وێنه‌کانیدا هه‌ندێک که‌س وه‌ک ئه‌وه‌ی بلێی پاڵه‌وانیه‌تیه‌کی بردبێته‌وه هه‌موو له ته‌نیشتیدا وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دالیاکه‌ی ده‌ربکه‌وێت ، به کوردی و به کورتی له کۆنسێرتی گۆرانی وتن ئه‌چوو ، چی؟ ئاخر کۆنسێرت و زۆرانبازی کوجا مه‌رحه‌با ، سه‌رێکم راوه‌شان و ئاخێکم بۆ چه‌مچه‌ماڵ هه‌لکێشا و به خۆمم وت: ئه‌مه چه‌مچه‌ماڵی خاوه‌ن و قه‌ڵا و خاوه‌ن شه‌هید و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین داستان و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌رزییه بۆ کورد ؟ لام سه‌یر بوو ئه‌م دکتۆر به‌رهه‌مه‌ی که ئێستا مه‌دالیای پی ئه‌به‌خشن له رووداوه‌کانی دوای 17ی شوبات و له شه‌هید کردنی گه‌رمیاندا ده‌نگی نه‌بوو ؟ بۆ نه‌هاته جواب ؟ بۆ وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تێک به‌رگری له گه‌ل و خه‌لکی هه‌رێمه‌که‌ی نه‌کرد ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م ناوێت چونکه وه‌لامه‌که‌ی لای خۆم هه‌یه و هه‌ر زوو ئه‌مانزانی دکتۆر به‌رهه‌م کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه و ئیستا ئازاده و بێده‌نگیه‌کانی ئازاری ئه‌دات و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بۆ قبوڵکردنی ناحه‌قیه‌کانی 17ی شوبات هه‌ڵئه‌ڕێژێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست