که‌مپینێکی کارا بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان که‌شف ده‌که‌ن!
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ـ مهاباد قه‌ره‌داغی ـ سۆزان شه‌هاب ـ عارف قوربانی ـ سالار مه‌حموود ـ عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ـ جه‌مال عه‌بدوڵا) سه‌ره‌تا که‌مپینه‌که‌مان ڕێکخست و کاره‌کانمان دابه‌شکرد.
بێ نمه‌کی یه ئه‌گه‌ر باس له هه‌وڵ و پشتگیری به‌ڕێزان کاک (مه‌سروربارزانی ـ مه‌لا به‌ختیارـ حاکم ڕزگارـ دکتۆر (که‌مال که‌رکوکی ـ ئه‌سه‌لان بایز ـ ڕه‌فیق سابیر)نه‌کرێت !
سه‌ره‌تا کاره‌کانمان به‌م شێوه‌یه دابه‌شکردو سێ لیژنه‌مان پێك هێنا :-
1- لیژنه‌ی په‌رله‌مان ، به‌ڕێزان (سۆزان شه‌هاب و سالارمحمود)
2 ـ لیژنه‌ی نووسه‌رانی بێلایه‌ن و ئازاد (مهاباد قه‌ره‌داغی و حه‌مه سه‌عیدحه‌سه‌ن)
3 ـ لیژنه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان (عارف قوربانی - عه‌داله‌ت عبدالله - عه‌مال عبدالله)
پاشان به‌کۆی ده‌نگ و له فرسه‌تێکدا ، سه‌رۆکی لیژنه‌کان دران به به‌ڕێزان (جه‌مال و مهاباد و سۆزان)
ئێمه‌ش به‌و پێودانگه‌ی که پێمان وایه گۆڕانکاری له نێو ده‌سه‌ڵاتا ده‌کرێت و موعاره‌زه‌ی دور به دور - ڕه‌شی پێ ناخرێته سه‌ر سوور - و ته‌نها ژاوه ژاو ده‌که‌ن و ته‌پڵ لێده‌ده‌ن ! و ئێمه‌ش به ته‌پڵی که‌س هه‌ڵناپه‌ڕین ، بۆیه شوکور بۆ خوا به پێ ی نزیکیمان له ده‌سه‌ڵات ، وه‌کو بێلایه‌نێکی ڕه‌قیب به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا و له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ،، ئاوامان هێنا :-
سه‌ره‌تا عارف به مه‌عریفه‌ی عارفانه‌ی وعه‌داله‌ت زۆر عادیلانه-هه‌موو به‌ڵگه‌کانیان به جومله خسته به‌ده‌ستی کاکه جه‌مال به سه‌وزی !
کاکه جه‌مالیش پاش دڵنیایی له ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌کان، عه‌ینه‌ن بابه‌ته ڕاسته‌کانی گۆڤاری به‌ڵگه، خسستنیه به‌رده‌ستی به‌ڕێزان - مهاباد و حه‌مه سه‌عید!
ئه‌و دوو به‌ڕێزه بێ لایه‌نه‌ش ، سه‌ری ڕه‌شیان به په‌ڕۆی سور داپێجا بوو ، تا زه‌رده‌ی خۆر له‌په‌ڕ به‌دیار به‌ڵگه‌کانه‌وه -زه‌رده‌یان دابوو!
باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌م دوو به‌ڕێزه ماندوو شه‌که‌ت و برسی ، بۆ ناوی خوا داده مهاباد ئه‌وه‌نده بێزووی به که‌شفی ئه‌و تیرۆره‌وه ئه‌کرد ، په‌یتا په‌یتا ، جه‌ریده‌ی ده‌خوارد !
پاشان ئه‌مانیش به‌ڵگه‌کانیان گه‌یانده ده‌ستی به‌ڕێزان (سۆزان و سالار)
سۆزان خان پاش ته‌ختیت و وێنه کێشانێکی ورد و کاکه سالاریش زانیاری یه‌کانی ده‌پاراست!
پاشان هه‌ر سێ لیژنه پێشنیاری خۆیان ئاوا نووسی بۆ په‌رله‌مان :-
بەڕێزان سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان....
پاش هەوڵێکی زۆری ئەندامانی تەواوی لیژنەکانمان ،، گەشتینە ئەو بڕوایەی کە ئەم دووڕۆژنامە گەنجەی کە هەریەکەیان تەمەنی 23 ساڵ بووە ، سۆران لە کەرکوک و سەردەشتیش لە هەولێر فڕێنراوەو لە موسڵ کوژراوە...
دیارە بکوژی هەردوکیان حەزرەتی ئیزرائیلە - نەخۆشی هەردوکیان ووتنی ڕاستی بوە،،کە ئەوە نەخۆشی یەکی زۆر کوشندەیە و تەنها ئێمەو هاوڕێکانمان دەرمانەکەیمان دۆزیوەتەوە ،،، (ئه‌ویش ده‌رمانێکه زه‌رده‌که‌ی به‌هێزه‌و سه‌وزه‌که‌ی خه‌ریکه ئێکسپایه‌ر ئه‌بێت ،،، ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێک بیخۆیته‌وه به که‌وچکی ده ر‌بار- یان سه‌رقاپی زه‌لیلی) ئه‌م شروبه زۆر به ئاسانی ده‌سده‌که‌وێت ، به‌ڵام ئه‌و دوانه ژاراوی مه‌رگیان پێ شیرین‌تر بوو له‌م ده‌وایه !
ئۆباڵ به ئه‌ستۆی خۆیان ،، و کاره‌ساته‌که ده‌چێته خانه‌ی موقه‌ده‌ری ئیلاهی یه‌وه !
بۆ ئاگاداریتان ،، سه‌ده‌شت که به سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێردا برا ،،، به‌سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش برا ،، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاو لێی نه‌دا ، هێندە ڕێزی لێگیرابوو ، لەسەری سەرەوە ئاگاداری سەیتەرە کرابوو ئەومیوانە ڕامەگرن با دڵگران نەبێت ، چونکە ئەیانزانی چاوەکانی ئەم شارە نابینێتەوە . له‌گه‌ڵ ڕێزماندا !
په‌له‌مانی کوردستانیش پاش ئه‌وه‌ی به چاودێری مه‌لا به‌ختیار و به‌پێی زانیاری یه‌کانی سالار و عارف قوربانی پێشنیاریان کرد بۆ دکتۆر که‌مال که کاری- پاراستن- ی به‌ڵگه‌کان بێت و ،، بخرێته پێش چاوی دکتۆر ڕه‌فیق بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که ی به نه‌زاهه‌ت بڕواته پێش و وه‌ک چۆن دیفاعی له خوێنی حه‌مه‌ی حه‌لاق کرد ، ئاواش ئه‌م کێسه وه ئه‌ستۆ بگرێت ،،، پاش تاو توێ کردن خرایه به‌رده‌ستی حاکم ڕزگار و ئه‌ویش گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی قه‌زاو قه‌ده‌ره و ،، باشترین وه‌فاش بۆ ئه‌و دوو قوربانی یه ئه‌وه‌یه ،،دکتۆر ئه‌رسه‌لان له‌هه‌ر فرسه‌تێکدا که هه‌ڵکه‌وت ،، پێشنیار بکات بۆ دکتۆر که‌مال ،، که کاروانی ئه‌و دوو قوربانی یه به هاوڕێکانیان قه‌ره‌باڵغتر بکات و دیاره سه‌رۆک مه‌سروریش به‌م پێشنیاره مه‌سرور ده‌بێت !
به‌شی ڕاگه‌یاندنی لیژنه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









