رێزێك بۆ رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان سەرەتایەك بۆ یەكخستنەوەى وتارەكانى نوسەرو رۆشنبیرەكان
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

بێگومان سەردەمەكانى گەشانەوەى فیكرو معەریفەت ئەم سەردەمانەن كە مرۆڤ بەهایەكى ماددى معنەوى بێ سنورى هەبووە بەجۆرێك هیچ شتێك بەهاى بەرامبەرى پڕ ناكاتەوە خواى گەورە دەفەرموێت(( مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْچِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً ۆمَنْ أَحْێاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْێا النَّاسَ جَمِيعاً) كە چەندە رۆح پلەو پایەى بەرزە "كوشتنى بەناهەقى نەفسێك وەك كوشتنى هەموو خەڵك وایە"،كەواتە جێى سەرسورمان نیە كاتێ كە رۆشنبیرەكان ئەوانەى زۆر لە یەكترى دورن لە رووى زمانى فیكرو ورۆشنبیرى لەم رووەوە یەك بگرنەوە كە لەیەك سەربازگەداین بۆ بەرگریكرن لەو بەهاو چەمك وپرۆژانەى كە لەگەڵ تەقینەوەى مەعریفى زیاتر بەهاى بەیەكەوە ژیان ویەكتر قەبوڵكردن بەسەرمانا ئەپرژێنێت كە دەكرێت تێگەیشتنێكى شیاوو سەركەوتوو بەدەست بهێنین لە بەرەنگار بونەوە قوبوڵنەكردنى را جیا كانمان،لە كۆتایى لە خواى یەزدان داواكارین سەبورى بەكەس وكارى كاكە سەردەشت ببەخشێت و پلەى لە هەردوو دونیادا پایەدار بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









