ده‌بوو له شه‌هیدکردنی به‌سۆزی 14 ساڵه‌شدا، وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان خه‌ڵکی بڕژانایه‌ته سه‌ر شه‌قام
03/06/2010, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک ئۆپۆزسیۆن هانده‌ری جه‌ماوه‌ر بووبێ بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و میدیای ئازادیش بوێرانه هاته وه‌ڵامی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که له‌ڕۆژی ڕوناکدا له پایته‌خت ئه‌نجام درا، له‌لایه‌کی تر حکومه‌ته‌که‌مان تاکو ئه‌مڕۆش زۆر به‌ڕاشکاوانه ئه‌گه‌ر دژی خۆپیشاندانه‌کان نه‌بووبێ ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵیشی نه‌بووه، بگره به‌یانی توندی له‌سه‌ر ده‌رکردووه و ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌م ڕووداوه‌شی به‌سته‌وه به مێژووی رهشمانهوه که خۆی ده‌بینێته‌وه له شه‌ڕی خۆکوژی‌دا.
تاکو ئێره ته‌نها بیری بۆچوونی منه و دیدی منه بۆ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه، به‌ڵام ، سه‌یر له‌وه‌دایه پاش چه‌ند ڕۆژێ له شه‌هیدکردنی کاکه سه‌رده‌شت ، تۆپخانه‌کانی ئێران و تورکیا که‌وتنه بۆردومانبارانکردنی ناوچه‌کانی کوردستان و له‌ئاکامدا کچێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی به‌سۆز شه‌هید ده‌بێ.
من چاوه‌ڕێ بووم به‌ردو داری کوردستانم بێنه سه‌ر شه‌قام، چاوه‌ڕێ بووم وته‌یه‌کی سه‌رۆک هه‌موومان یه‌کبخا، چاوه‌ڕێ بووم ئۆپۆزسیۆنهکهمان و میدیای ئازاد دونیا بهه‌ژێنن، که‌چی هیچ نه‌کرا، بۆچی نه‌کرا؟ بۆ نه‌هاتینه سه‌ر شه‌قام؟ خوێنی به‌سۆز و سه‌رده‌شت خوێنی که‌سێکی کورده؟ بۆچی بۆ به‌سۆز که‌س نه‌هاته سه‌ر شه‌قام؟
ئه‌وه‌ی به‌سۆزی شه‌هید کرد تۆپخانه‌کانی ئێرانی ئیسلامییه، هیچ گه‌ڕانی ناوێ و لیژنه‌ی ناوێ، ئه‌ی بۆ نه‌هاتینه وه‌ڵام؟
نه‌چووه بچێ و ده‌کرێ ئه‌مجاره‌یان که دوژمنانی کورد خوێنمان ده‌ڕژن هه‌موو بێینه وه‌ڵام و یه‌کگرتوو بین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









