ئهحمهد تورک کۆتری ئاشتی..لهوهش زیاتر ماندێلای کورد
13/04/2010, 12:00 (GMT+1)


لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆچى توركەكان پەلامارى كۆترى ئاشتیان دا بۆچى توركەكان ئەو ڕق و قینەى لەكۆترى ئاشتى هەیان بوو بەدوورخستنەوەى لەسیاسەت كۆتایى پێنەهات بۆچى ڕۆژى پێشتریش لەكاتى بەشداربوونى لەخۆپیشاندانێك جارێكیتر پەلاماردرا لەهەفتەى ڕابردووش خوارزایەكى ناوبراو لەكەش و هەوایەكى تەم و موژاوى تیرۆركرا؟ ئایا بەردەوام بوونى ئەم هێرشانە لەدژى بەڕێز ئەحمد تورك گەلى كورد چاوترساو دەبێت و دەڵێت ئاغاى كەمالیست بەڵێ تۆ چى ئەمردەكەیت من لەخزمەتتدام بێگومان نەخێر چونكە دەمێكە گەلى كورد ئەو قۆناغانەى تێپەڕاندوونە كەبەهۆى گرتنى سەركردەیەكى یان پەلاماردانى یان تیرۆركردنى لەخەبات كردن پاشەكشە بكات ئەوەى پێویستە بیڵێم ئەوەیە كەلەسەر نوسەران ڕۆشنبیرانى كورد پێویستە خاوەندارێتى لەو سەركردەیە بكەن چونكە تەواوى تەمەنى خۆى لەپێناو
بەدەستهێنانى مافەكانى گەلى كورد بەخت كردووە بەندە بەڵێنتان پێدەدات ئێوە هەر ووتارێك یان پەیامى تایبەتتان هەبوو بۆ بەڕێز ئەحمد تورك ئەوا منیش دەیخەمە سەرچاوم لەماوەى چەند خولەكێك دەگەیەنمە دەستى بەڕێزیان جارێكیتر وەكو هاووڵاتیەكى كورد وێڕاى ئەوەى هێرشەكەى سەر بەڕێز ئەحمد تورك مەحكوم دەكەم بەهیوام تەندروستیان باش بێت بەڕێزیان ببێتە ماندێلاى كورد،،ئەمەش چەند وێنەیەكن كەباس لەژیانى بەڕێز ئەحمد تورك دەكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









