بۆ ئاری قه‌ره‌داغی شه‌هیدێک و نووسه‌رێکی تری کوردستانپۆست
20/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و شه‌وه ساماڵ وئاسمان شینه .. وه‌ك گه‌ردوون شیوه‌نی مه‌رگی چاوه‌ڕوانكراوی تۆ بكات ، ئه‌ستێره‌كان زۆرتر ، گه‌وره‌تر دیار بوون ، جریوهكانیان ورده فرمێسكی مرواری ئاسا بوون ، له‌گه‌ڵ تریفه‌ی مانگدا .. باوه‌شیان پیا ئه‌كردی ، دنیایه‌ك كش و مات ، وه‌ك شه‌و پێش وه‌خت به‌دوای ته‌رمی تۆ كه‌وتبێ ، وابوو !، وه‌گه‌رنا .. بۆ من و تۆ به‌كوڵ گریابین ؟!! ئاخر چۆن دڵدار بۆلای ێازیزهكهی بڕواته‌وه ، له‌باتی عیشوه‌و ته‌شویق .. شه‌سته‌بارانی فرمێسك بڕێژێت ؟! .. سه‌یر تر له‌وه .. ئه‌وه هه‌مان شوێن بوو كه - كه‌ژاڵ ی خێر له خۆنه‌دیوو په‌پووله‌ی خوشكیتی تیا شه‌هیدبوو !! .
ئاخر كاكه شێخ پێتم ووتی : دهزوولهكانی دڵم .. وه‌ك تهنووه پشت هوێ خراوهكهی حاجی نه‌جمه - ی پوورم وایه ، مه‌ردی چاك به .. با شه‌هید بوونت .. ڕای نه‌وه‌شێنێت .. پووكاوهیه ، پۆتركاوه ، به‌شی ڕاوهشندێكی تر ناكات .. ئه‌م خه‌رابه‌ی مێشكم .. كۆستی تر هه‌ڵناگرێت ، شه‌هید بوونی جه‌لیل سواره - ی ئامۆزام ، دایه خه‌جێ ، ده‌روێشی برام .. كۆمه‌ڵێ هاوڕێی نزیكی تر .. زۆر گڵكۆیان تیا هه‌ڵكه‌ندووه .. كاكه شخ به‌رگه ناگرێ .. به‌رگه ناگرێت !!. به‌لام چی بكه‌م ؟! ئهودهسته غه‌یبیه به ته‌كانێك دڵتی به‌ره‌و كوردستانی ڕ‌اكێشا ، زۆر به گوژمهتر بوو له جه‌زبه‌ی سۆفیانی ڕێگه‌ی - انا الحق - ، تۆ ڕوحه كڵۆڵهكهت به هه‌وای ووڵات و به خاكێ سهیون نه‌بوایه - ئۆقره‌ی نه‌بوو .. ئاخ ئه‌وه چ ده‌ستێك بوو دڵی هات ، په‌نجه به‌په‌له پیتكه‌ی تفه‌نگ دا بنێت و بۆ یه‌كجاره‌كی ، ئه‌و دڵه پڕشه‌وق و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیه ، له لێدان بخات ؟!، ئه‌وه ویژدان مردوویه‌ك بوو ده‌ستی ناپاكی نه‌یه‌بینی ئاوات و حه‌زه‌كانی سه‌رفرازی ووڵات ؟! ، ئاخر ئه‌و كه‌سه ، برای نه‌بوو ؟!، مناڵی نه‌بوو ؟! ئاخر چۆن و بۆ ئاسكی ڕوحتی شه‌هید كرد ؟!!.
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
٭ ئاری قه‌ره‌داخی ، ناوی (ئاری شێخ عه‌بدوڕه‌حمانی ساڵحه) له سلێمانی ، له خێزانێكی شۆررشگێرو فیداكار له‌دایك بووه ، باوكی مامۆستای چوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول بووه ، - لوقمان ی برای و كه‌ژاڵ خوشكی شه‌هید بوون ، دكتۆر حه‌سانی گه‌رمیان ، - پێشمه‌رگه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی كۆمه‌ڵه - برایه‌تی.
٭ په‌یمانگای ژمێریاری له - كركوك ته‌واو كردووه.
٭ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه - بووه و ساڵانی هه‌شتاكان ، نامهبری كۆمه‌ڵه - بووه له نێوان سلێمانی و قه‌ره‌داغ و شارباژێردا.
٭ له - له‌نده‌ن له ده‌زگایه‌كی تهرجومهدا كاری كردووه زمانه‌كانی ئینگلیزی ، عه‌ره‌بی ، فارسی زۆر به چاكی زانییوه..
٭ نوسه‌ری كوردستانپۆست بووه.
٭ دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سێمانی ، سه‌عات ده‌ی شه‌و ١٦/٧/٢٠١٠ ، له ته‌ڵاری كاسۆ ی نزیك فلكه‌ی ی شه‌هید مامه ڕیشه له جوارباغ ، به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌ند نه‌ناسراوێك شه‌هید كرا .
یادی به‌خێر و ڕوحی شاد بێت .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b1e2
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









