ئه‌وه نه‌مردین و بارزانیزمیشمان بیست!
03/11/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕاستی گاڵته‌جاری له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی تاکه‌کان ئه‌ڵێی به ماده‌ی کۆکاین له‌هۆشخۆیانبراون ئه‌مه‌ش به به‌رنامه له‌لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه کراوه چونکه شاراوه نیه چه‌ند وشه‌یه‌ک هه‌یه که په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه هه‌یه ئه‌وانیش
مستعمره_انتداب_استعمار_داگیرکه‌ر _امپریالیزم و هه‌تا دوای وایلێهات خۆیان به‌هۆی نه‌بونی رۆشنبیری گه‌لانی ناوچه‌که استعمار بوه به رزگارکه‌ر هه‌ر وه‌ک جۆن امریکایه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان خۆیان به فه‌رمی ناونابو داگیرکه‌ر له جه‌نگی دژ به عێراق به‌ڵام کورد پێی ده‌وتن رزگارکه‌ر که ئه‌مه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه!
به به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌مریکایه‌کان هاتن له پێشدا جه‌نگێکی ئابوری زۆر به‌هێزیان به‌رپاکرد چونکه ئه‌وان زۆر باش ده‌یانزانی که ئێستا هاوکێشه‌کان گۆڕاوه له پێشتردا ده‌وترا (سیاسه و الاقتێاد)به‌ڵام ئه‌م هاوکێشه‌یه گۆڕاوه بۆ (اقتێاد و السیاسه) چونکه به‌حوکمی گۆڕانکاریه‌کان و زۆربونی چڕی دانیشتوان و هه‌ندێ هۆکار ئابوری پێش سیاسه‌ت که‌وتوه و ئابوری بوه به پێشه‌کی و ئه‌وه‌لیات و هۆکارێک بۆ سیاسه‌ت ئه‌مه‌ش له نه‌بونی ته‌نانه‌ت نان له سزا ئابوریه‌کانی سه‌ر عێراق و دوایش نه‌بونی رۆشنبیری تاکه‌که‌سی و نه‌شاره‌زای له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی به‌رهه‌مهێنا که له پێناوی نانێکی دزراوله‌خۆیا که له چواربه‌ش سێ به‌شی ده‌دزرێت و به‌شێکی ده‌درێت به‌م گروپێک دروست بکات به ناوێکی گاڵته‌جاڕی ئاواوه
یه‌کێ له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کان ئه‌مرۆ شتێکم خوێنده‌وه که تیایدا گروپێک دروستبوه به ناوی (بارزانیزم)
تۆبڵێی بارزانیزم سیستمێک بێت که من نه‌مبیستبێت و وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه‌ت سیستمی مارکسیزمی هه‌یه ئاوا فه‌لسه‌که‌ی بارزانی و سیستمی بارزانیزم هه‌بێت؟
لاتان سه‌یر نه‌بێت فه‌رمون سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن و به چاوی خۆتان ببینن که بارزانیزم هه‌یه
http://hekar.net/ku-surani/?p=716
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ تێگه‌یشتن له‌م سیستمه به‌ڕای من یان ده‌بێت له عیرفانی قانعی فه‌رد بپرسین یان له مێژونوسه‌کانی ساڵه کۆنه‌کان
ئاخر من نازانم ئه‌بێ مه‌به‌ستیان له‌م سیستمه ئاشبه‌تاڵ و مردنی رۆحی مقاوه‌مه‌ت بێت که له‌و کاته‌دا کاتێک تفه‌نگه‌کانیان ته‌سلیم کردبوه وه به سه‌ربازانی عێراقی ئه‌فسه‌ره‌که پێکه‌نیبو وتبوی ئێوه ئه‌م هه‌موه‌ن؟خۆ ئه‌گه‌ر تفتان لێکردینایه هه‌مومانتان ده‌کوشت!یان مه‌به‌ستی گه‌عده‌و سازلێدان بێت بۆ ئۆ‌ردۆگان چۆن هه‌مو هه‌ولێریان ڕازاندبوه‌وه به ئاڵای تورک له کاتی هاتنی ئۆردۆگاندا
یان ده‌بێت مه‌به‌ستیان لێدوانه‌کانی نێچیری بارزانیزم بێت که ئیدانه‌ی کوشتنی تورک ده‌کات و کوشتنی گێریلاکانی به چه‌کی کیمیاوی به‌لاوه ئاسایه
یان ده‌بێت مه‌به‌ستی ئه‌م به‌ڕێزانه بارزانیزم 1996بێت که تیایدا به‌ده‌بابه‌و به پاڵپشتی هێزه‌کانی سه‌دامی ئاغایان به سه‌دان رۆڵه‌ی هه‌ولێریان کوشت و ده‌ربه‌ده‌ر کرد
ئه‌ی ئه‌بێت دارجگه‌ره چ پایه‌یه‌کی هه‌بێت له‌م سیستمه‌دا یان جامانه‌ی سور که سعودیه‌کانیش له‌سه‌ریده‌که‌ن چ شوێنێکی هه‌بێت؟
مێژوه‌کی پڕ خیانه‌ت ناوبنرێت بارزانیزم خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی ئه‌م سیستمه باسبکه‌ن و باس له فه‌لسه‌فه‌که‌ی بکه‌ن که له ژێر جامانه سوره‌کانه‌وه ده‌رده‌چێت که من نازانم مڵکی عه‌ره‌به‌کانه یان هی ئه‌مانه؟ جونکه جامانه‌کانیان هه‌موی مۆری وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی پێوه‌یه بکه‌ن ئاسایه به‌ڵام ستایشی قوتابخانه‌یه‌ک بکه‌ن که پیاوکوژ و جاسوسی دروستکردبێت سه‌یره!
که‌واته هه‌ر وه‌ک جۆن
فاشی_فاشیزم_فاشیست هه‌یه که‌واته بارزانی_بارزانیزم _بارزانیست ده‌بێت هه‌بێت ئیجا سبه‌ینێ جه‌لالیس ده‌ڵێت منیش ئه‌م ناوانه‌م ده‌وێت به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ئه‌بێت ئه‌وانیش هه‌یانبێت
ئه‌م نوکته‌که‌م بیرده‌خاته‌وه که یه‌کم جار له سله‌یمانی پارتیه‌کان بیستبویان خه‌ڵک ئه‌ڵێت(الله جل جلاله)وایانزانیبو په‌یوه‌ندی به مام جه‌لاله‌وه هه‌یه وتبویان به‌پێی ففتی ففتی ئه‌بێ ئێمه‌ش بڵێین (الله برز برزانه)
ته‌نیا ئه‌وه ماوه بڵێم
فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له‌ژێر جامانه‌یه‌کی سوری سوتێنراوه‌وه ده‌ربچێت هه‌ر بۆنی دوکه‌ڵی لێ دێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









