چنگیانی ڕاست دەکات بەردەکی سەرا دڵی شارە!
31/03/2011, 12:00 (GMT+1)

گفتوکۆکان لەسەر هێشتنەوەی ناوی بەردەکی سەرا جیاواز بووە، هەندێک دەخوازێت ناوەکەی بیگٶڕێت، هەندێک دەخوازێت ناوەکەی وەکو خۆی بمێنێتەوە، کامەی ڕاستە بگۆڕێت یان وەکو خۆی بمێنێتەوە؟
بیرمان نەچێت بۆچوون لەسەر ئەم شێوە بابەتانەدا دەکرێت جیاواز بێت لێ دەبێت ڕاستەکە هەڵبژێرێت. بەردەکی سەرا شوێنێکی مێژوویی زۆر مەزنە کە هەموو کوردستان شانازی پێوە دەکات نەک هەر نەوەکانی شاری سلێمانی چونکە لێرەدا بە درێژایی مێژووی دوو ساڵەی ئەم شارە نەبەزە، ئابڕووی نەتەوەیی تیا پارێزراوە . بەردەکی سەرا جگە لە بایەخی بەرگری و ڕاپەرینەکانی، ناوەندی خۆشی و ژیانی ئەم شارەیە.
گۆڕینی ناوی بەردەرکی سەرا وەکو گۆڕینی ناوی جیای ئەزمر و پیرەمەگروون دەبێت، گۆڕینی ناوی بەردەرکی سەرا گیانی پاکی خۆبەختکارانی نەوەکانی و شا نەمرەکەیمان لێ زیز دەکات لێ ناوەکەی زۆر جوان تر دەبێت ئەگەر نازناوی تری بە دوای ناوەکەی خۆیدا بهێنین وەکو چنگیانی دەڵیت بەردەرکی سەرا، دڵی شار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









