ڕاپه‌ڕین ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌هیچ شوێنی نه‌گه‌یاندین
10/03/2012, 12:00 (GMT+1)

ڕاپه‌ڕین چه‌مکی ناموسی ئاوهڵهکرد، ژن یه‌که‌مین تاوانی به‌رامبه‌ر کرا و خوێنی حه‌لال کرا. که‌م نه‌بوون ئه‌و ژن و خوشکانه‌ی به‌هه‌ر بۆنه‌یه‌که‌وه بوو خەڵتانی خوێن کران و سوتێنران، به ئێستاشه‌وه ئه‌و تاوانکارییه هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێستا دوای٢٠ساڵ له حوکمی دەسەڵاتی بنەمالە خه‌ته‌نه‌ی کچانیش زیندووکرایەوە، ئەمەش هه‌مان به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینە، چونکە ئێمە گەلێکین شەرەف لەناو گەڵی ئافرەتانەوە دەبینین، لە دەرەوەی ناوگەڵ هەرچییەک بکەیت، ناچێتە خانەی نەدڕەوستیی و بێ موراڵیی، ئەوە نییە هەرچییەک سیاسییەکان و حاکم و دەسەلاتداران دەیکەن بە بێشەرەفی حیسابی بۆ ناکرێت؟ کەچی به‌لای هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه ئازاد بوونی ژنان ئازاد بوونی کۆمه‌ڵگایه. که‌چی ئێمه دوای ٢٠ ساڵ له ئازادی ژنان ههرنیشانهی تفه‌نگ چێکانمانه و تاک و هه‌نوکه‌ش یاسایه‌کی جدی نییه بۆ به‌ر گردن له‌و پاشاگه‌ردانییه. ڕاپه‌ڕین فێری کردین سه‌ری به‌تاڵمان بۆیاخ بکه‌ینه‌وه، بۆ شهرعییدان بهدزییەکانمان مزگه‌وت دروست دەکه‌ین. ژنی دووهه‌م و سێهه‌م دەهێنین ، که‌چی له‌گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ووڵاتدا ده‌یخوێنمه‌وه که‌سانێکیش نامه‌ی ماسته‌ر له سه‌ر راپه‌ڕین وه‌ر ده‌گرن و خۆیانی پێوە بادەدەن. کاتی ئه‌وه‌ش هاتوه وه‌بیرێ خه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر سیسته‌م ده‌رفه‌تی خه‌باتی ئاشتیانه و دیمکراسیانه نه‌دات، ئه‌وا زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ ڕاپه‌ڕینێکی تر خوێناوی تر لەساڵێ ١٩٩١ . به‌لای منه‌وه ئێمه وه‌ک گه‌ل، وەک نەتەوە له‌باشوردا نه له‌ڕاپه‌ڕین، نه له‌و هه‌موو تراژیدیایه‌ی که به‌سه‌رماندا هاتووه هیچ فێر نه‌بووین. ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌ک فێر بووینایه ده‌بوو جارێکی تر ئێمه گوێمان بۆ هوتافه ئاگرینه‌کانی پیاوە درۆزنەکان نهگردایهتهوه، ئه‌و هوتافانه‌ی خاوه‌نه‌کانیان باوه‌ڕیان پێی نێیه و له‌گه‌ڵ له سه‌ر شانۆ هاته خواره‌وه بیریان ده‌چێته‌وه چ گفتێکی داوه. چۆن قسە بەتەڵەکانیان ده‌بەنە سه‌ر، بۆ نمونە هەم بەرهەم ساڵح، هەم مەلا بەختیار گفتیان بە خەڵکی ڕانیە دا، کە لەساڵی داهاتوودا ڕانیە دەکەنە شار، کەچی نەک نەبووە شار بەڵکو لە گوندیش ناچێت. ئێمه تاکه نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ئه‌م ئهستێرهیهین که نه له شکست و نه‌له سه‌رکه‌وتنه‌کانماندا هیچ فێر نه‌بووین، ئێمه تاکه گه‌لین بێ پلان دێین و ده‌ڕۆین ، هه‌ڵده‌په‌ڕین و گۆرانی ده‌چڕین و خۆمان بیر ده‌چێته‌وه ، ئاخر بیرتان چوو، که ئێراق له تۆپی پێدا بردێوه چیتان کرد؟ چۆن لە خۆشییدا هەڵدەپەڕین؟ ئه‌وه هه‌ر له گه‌لێک ده‌وه‌شێته‌وه که سه‌ری خاڵی بێت و بیرکرنه‌وه‌ی نه‌بێت ده‌نا ئاوا به‌رخورد ناکات لەگەڵ خۆیدا، که قه‌ومانیش دێت بێده‌نگ بێده‌نگ وه‌ک شاره مێرووله ڕێگه‌ی نادیار ده‌گرین، ڕاپه‌ڕین ده‌بوو وه‌رچه‌رخانێک بوایه بۆ دروستکردنی که‌سایه‌تی تێکشکاوی کورد، له باشوردا دوای ٢٠ ساڵ له ئازادی٦٧% خوێنکاران ده‌خوازن و خه‌ونیان هه‌ڵهاتنه له نیشتمان! ووتار خوێنه‌ره‌وه‌کانی مه‌یدانه‌کان هەرگیز باسی ئه‌م ڕاستییانه ناکه‌ن و نایانه‌وێت که‌سیش بۆیان باس بکات. ڕاپه‌ڕین ده‌روازه‌ی له سه‌ر کۆچ و ڕه‌و ئاوالاکرد و خه‌ڵکی به‌ره‌و وونبوون برد، بڕۆن زیندانه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌یر بکه‌ن، بزانن چه‌ند گه‌نجی کوردی له خۆیدا مۆڵ داوه؟ ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینە. ئه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ، ئایا بکه‌رانی ئه‌و شه‌ڕه و شاعیران و نووسه‌رانی ئه‌و شەڕه داوای لێبوردنیان له‌خۆیان و لەخهڵک کرد؟ به‌دڵنیایه‌وه نا و ناشی که‌ن ، ئه‌دی بۆچی یادی ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه‌وه؟ هه‌نوکه کوردستان له دوای ڕاپه‌ڕین به‌ده‌ستی کورد خۆی به عه‌ره‌ب ده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر جاران عەرەب لە چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیاری کراودا بوو ، لێ هه‌نوکه لە هه‌موو کوردستاندان و ئاسان کاریان بۆ دەکرێت بۆ نیشتە جێبونیان و مامەڵەی کڕینی خان‌و بەرە . پار هاوین له ته‌وێڵه چه‌ند خێزانێکی عه‌ره‌بم دی ئه‌وان زۆر له ئێمه ئازادتر بوون، شەو لەناو باخی هەنارەکاندا دەمانەوە ، ئه‌وه باسی شاره‌گه‌وره‌کان هه‌ر ناکه‌م ، له‌و ڕانیه و قهلادزێیهی که ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه گه‌نجه‌کانمان گورچلهی خۆیان هه‌راج ده‌که‌ن بۆ بژێوی ژیان، ده‌مه‌وێ بڵێم نهڕاپهڕین، نه کۆچ و ڕه‌و هیچی فێر نه‌کردووین، هه‌رچیه‌کیش ده‌ڵێن و یادی ده‌که‌ینه‌وه درۆیه‌کی رووتە، من ده‌ڵێم
نیشتمان له‌م درۆ گه‌وره‌یه‌مان ببووره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









