بەیاننامەیەك لە (دەزگای ئیسرائیل-كورد) دەزگای ئیسرائیل-كورد هێرش بۆ سەر (ئەحمەد تورك) ئیدانە دەكات
13/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمە وەك دەزگای ئیسرائیل-كورد ئەو هێرشە وەك هێرشكردنە سەر ئاشتی و دیموركراسی لە توركیا بە گشتی و كوردستانی باكوور بە تایبەتی دەبینین و داوا لە هەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ،پارت و حیزب ولایەنە سیاسیەكانی كورد وناوەندەكانی راگەیاندین دەكەین كە لە ئاست ئەم هێرشەدا بێ دەنگ نەبن.
دەزگای ئیسرائیل-كورد وێڕای ئەوەی پشتگیریی لەبەڕێز ئەحمەد تورك دەكات و هیوای تەندروستیەكی باش و زووچاكبوونەوەیشی بۆ دەخوازێت و جارێكی دیكەیش ئەم پەلامارە نەزۆكانەیە زۆر بەتوندی ئیدانە دەكەین.
12/4/2010
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









