سۆزانی خاڵه شه‌هاب له لوت به‌رزی خۆت وه‌ره خواره‌وه
01/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نوێنه‌ری سلێمانی نه‌بن ئه‌وه به دڵنیایه‌وه تۆش نوێنه‌ری سلێمانی نیت.
له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خه‌نداندا سۆزانی خاڵه شه‌هاب چه‌ند قسه‌یه‌کی کردوه که به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که تیایدا باسی ناکات خوێنی ئه‌و که‌سانه‌یه که تا ئێستا له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی ڕژاون و تاوانبارانیش هێشتا به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه
دیسانه‌وه به‌ڕێزیان خه‌می شاری سلێمانیه‌تی که توشی بێ بازاڕی و داته‌پینی ئابوری بوه و گه‌شتیاران وه‌ک ساڵانی تر ڕووی تێ ناکه‌ن سۆزان گله‌یی له فاروق ڕه‌فیق و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن ده‌کات و ده‌ڵێت شته‌کان شه‌خسه‌نه کراون
حه‌زده‌که‌م بۆ خوێنه‌رانی کوردستان پۆستی ڕوون بکه‌مه‌وه شه‌خسه‌نه مانای چی ؟
واته ئه‌وه‌نده‌ی کێشه‌کان به‌ستراونه‌ته‌وه به که‌سه‌کان و کاره‌کته‌ری ئه‌و که‌سانه‌وه باس له خودی کێشه‌کان ناکرێت.
حه‌زده‌که‌م سۆزانی خاڵه شه‌هاب باش بزانێت ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به شه‌خسه‌نه کردنی کێشه‌کان و تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی شه‌خسه‌کان داوه خودی یه‌کێتی و پارتین که ڕۆژانه له میدیاکانیانه‌وه خه‌ریکی شکاندنی که‌سایه‌تیه نیشتمانی و دڵسۆزه‌کانن و به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له گیروگفت و کاره‌ساته‌کانی کوردستان ناکه‌ن.
ته‌نها ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه بۆ به‌ڕێزتان هیوادارم بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر له کوردستاندا یاسا سه‌روه‌ر بێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ له ڕۆژی 17 ی فێبریوه‌ریه‌وه هه‌مو ئه‌و تاوانبارانه بگیرانایه که خه‌ڵکیان کوشتوه به‌ده‌ر له‌وه‌ی بۆچی وه له‌به‌ر چ پاساوێك ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه؟
تۆ که سه‌رۆکی فراکسیۆنی و ئه‌م بێ یاساییانه‌ت به به‌رچاوه‌وه ده‌گوزه‌رێت خێره ده‌ست له کار ناکێشیته‌وه؟
ئایا بازاڕی سلێمانی گرنگه یان خوێنی مرۆڤ که به هه‌مو پێوه‌رێکی یاسایی و مۆڕاڵی و ئایینی ده‌بێت خوێنی ئینسان نه‌ڕژێت که ڕژا دادگا و دادپه‌روه‌ری ڕۆڵی خۆی بگێڕێت؟
ئایا گه‌شت و گوزار گرنگه یان پێشێل کردنی یاسا؟
ئایا کاتێك پۆلیسێك به به‌رچاویه‌وه که‌سێك ده‌کوژرێت و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی یاسایی و پیشه‌یی نییه ئه‌مه جه‌نگه‌ڵه یان وڵات؟
ئایا ئه‌وه‌نده‌ی پارتی ئابڵۆقه‌ی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و کلتوری خسته سه‌ر سلێمانی له کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا نیو ئه‌وه‌نده ئێستا سلێمانی زه‌ره‌ری ئابوری به‌رکه‌وتوه؟
ئایا ئێستا که پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه سلێمانیان کرده کوێره دێیه‌کی کوردستان که دووره له هه‌مو چالاکیه ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابوریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا خه‌تای کێیه خۆپیشانده‌ران یان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که تۆ به ناحه‌ق لێی دانیشتوی؟
منیش له‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕام ده‌بێت حکومه‌تێکی نیشتمانی پێك بێت که هه‌مو لایه‌نه‌کانی کوردستان به خۆیان بزانن به‌ڵام بیرت نه‌چێت لایه‌نه‌کانی کوردستان ته‌نها ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات نین ڕه‌ش و ڕووت و خۆپیشانده‌ری به‌ر ده‌رکی سه‌را بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر حکومتێك ده‌بن که له داهاتودا له هه‌رێمی کوردستان داده‌مه‌زرێت
من له میسر گه‌لێك ڕۆشنبیر و سیاسیم بینی که له کۆتایی حوسنی موباره‌کدا په‌شیمان بونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌کانیان تۆش هێشتا کات به ده‌سته‌وه ماوه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته‌وه به کچه‌که‌ی سلێمانی هه‌ر ئێستا ماوه‌ی 24 کاژێر بده به یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر تاو‌انبارانیان ته‌سلیم به دادگا نه‌کرد ئه‌وکات ده‌ست له‌کار بکێشه‌وه تاوه‌کو باوه‌ڕ به پشتگیریه‌که‌ت بکه‌ین که بۆ خۆپیشانده‌رانت ده‌ربڕیوه بیرت نه‌چێت کردار شه‌رته نه‌ک گوفتار
لینکی چاوپێکه‌وته‌نه‌که
سۆزان خاڵه شیهاب: له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌راندام به هه‌نووكه‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌وه
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=23240&Jor=1
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









