ڕێبین هەردی....
10/06/2011, 12:00 (GMT+1)

دۆخی ئەمڕۆی کوردستان زیاتر وه ك جەنگەڵه تا شتێكی تر ، جونكه زمانێك بووە بە مینبەر نە بیر دەکاتەوە و نە هزریشی هەیە ، تەشهیر کردن و قسە هەڵباسین و بریندار کردنی کەسایەتیە کانمان جگە لەو زمانە بێ هزر و بیرە شتێکیتر نیە ، زمانێك شەڕانی ، زمانێك پڕ ئاشوب ،زمانێك خاڵی ، ئەوەی ئێستا بەرامبە بە نوسەر و ڕوناکبیر ڕێبین هەردی دەکرێت یەکسانە بە به رهه می ئه و جۆره بیربه تاڵی و بێ هزریه ی لێی ده ترسین ،دزایه تیه بەهەموو بەها پیرۆزییەکان ، بەهەموو نوسەر و ڕوناکبیرەکان، بەهەموو ئەوانەی لە کۆنەوە و لە ئێستاشدا خزمەتی کایەی ڕۆشنبیری گەلی ستەم دیدەی کوردیان کردووە ،لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان تەنها یەك ڕێبین هەردی نابینرێت ، بەڵکو لە ئێستادا ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان ، ئه وه نیه بەسەدان ڕێبین هەردی خەریکی کەمپینن بۆ پشتگیری کردن لە ڕێبینێك؟! ، ئەوانەی ئەمڕۆ پشتگیری له و كه ڵه نوسەره دەکەن پشتگیری لە خۆیان دەکەن بۆ ئێستا و بۆ داهاتویشیان .
ڕێبین هەردی سەربازی عەرەبی نەهێناوەتەوە کوردستان بۆ ترساندنی خەڵکی کوردستان ، دەستی بێگانەی نەهێناوەتەوە کوردستان ، ئیمزای بۆ گەڕانەوەی بەعسییەکان نەکردووە ، تۆمەت باری کیمیاباران کردنی هەڵبجەی ئازاد نەکردووە .
ئەوەی نوسەر ڕێبین هەردی کردوویەتی ئایا جكَه پەیامی ئاشتی پێبوون و خزمەت کردن بە هەرێمی کوردستان و بەخەڵکی کوردستان شتێكی دیكه یه؟!، داوای کردووە فیشەک نەنرێت بە ڕۆڵەی کوردەوە ، داوای کردووە سەروەری بۆ یاسا بگەڕێتەوە و با ئیتر گەرمیان و ڕێژووان و هەردی نەبنەوە بە قوربانی فیشەکی چەکدارەکانی دەسەڵاتێکی کوردی ....بڵندی بۆ نوكی قه ڵه می ڕێبین هه ردی... ئهو چهكهی گهندهڵ و مشه خۆر و گورگه له پێستی مهڕدا بوهكانی هێناوهته لهرزین...!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









