با پرسه‌نامه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بکه‌ینه پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له جیهاندا
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌نامه‌ی سه‌رده‌شت سه‌ره‌ڕای پێزانینه به پیشه‌ی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕێزلێنانه له‌کارو چالاکییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌ک سه‌رده‌شت هه‌روه‌ها ئه‌رکێکی فکری، سیاسی، مه‌عریفی، شارستانی، ئه‌خلاقی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌یه که‌بڕوای ته‌واویان به‌ئازادی ئینسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، له‌کوردستان یاخود له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت.
قوربانییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌مان فێرخوازێکی زانکۆ‌و که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بانگخوازێکی ئازادییه، پێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت لای ئازادیخوازان په‌سه‌نده‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پیشه‌که‌ی خۆی موماره‌سه کردووه که‌تێیدا کوشتن و تۆقاندن بووته ڕێسا‌و ئاکارێکی ڕۆژانه‌ی ئه‌و گورگانه‌ی که‌به‌های ئینسانیان له‌لا نه‌ماوه. به‌لامانه‌وه به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریکردن لهپرسهیهکی ئاوها جه‌رگبڕدا پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر نییه، خوێندنه‌وه‌و ململانێی سیاسی و مشتومڕی ڕێکخراوه‌یی پێویست نییه‌و ئازادیخوازی ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ن که‌پێش هه‌موو که‌سێک سه‌رده‌شت به‌ڕۆڵه‌ی خۆیان و به‌شێک له‌خۆیان ده‌زانن.
به‌جێگه‌یاندنی پرسه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له‌شارو کۆمۆنه‌کانی وڵاتانی جیهاندا پشتگیریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئازادیی ڕۆژنامهگهریهو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌و خێرایشه بۆ تیرۆرستان. پرسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ش با ببێته پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و هه‌رکات قه‌ڵه‌مێکی دیکه‌ی وه‌ک سه‌رده‌شتمان لێ تیرۆرکرا پێکه‌وه کرده‌که ڕیسوا بکه‌ین و به‌تیرۆرستان بڵێین هه‌موومان سه‌رده‌شتین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









