<

پە یامى گەنجێك لە دواى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان

24/05/2010, 12:00 (GMT+1)
ئیدانە كردنى تیرۆركردنى شەهیدى قەڵەم[سەردەشت عوسمان] من وەكو گەنجێكى لەسەر ئەم پارچە زەویەدا دەژیم كە پێى دەوترێت كوردستان، بەناو سەرجەم چین وتوێژەكان ئازادن لە چۆنیەتى دەربرینى بیروڕاى خۆیان بەڵام مەخابن ئەوانەى كە بڕوپاگە ندە بۆ ئازادى دەكەن لە هەموڕوویەكەوە ,هەزار مەخابن ئەمانە ئازادییان زەوت كردوە بۆخۆیان و لە پەنائازادى هەزاران كردەوەى جاهیلى و نەزانى ونەفامى و دوور لەئازادى ئەنجام دەدەن وناوى دەنێن ئازادى ئەوانە دوژمنى ئازادى و گەل ونیشتمانن ئەوانە تینوى خوێنى ڕۆڵە ئازادیخوازەكانى ئەم گەلەن ئەوانە ترسنۆك وجاهلن بە دیموكراسى ئەوانە لەدەسەڵات و كورسى وپلەوپایەكەیان دە ترسن كە دڵنیان ڕۆژیك بە سزاى خوادا و گەل دەكەون شەرمەزارى ڕوڕەشى بەردەم خوادا وخە ڵكى ستەم لێكراو ئازادى خواز دەبن بۆیە بەهموو شیوەیەك هەوڵى هێشتنەوەى دەسەڵاتى خۆیان دەدەن بەهەر نرخێك بێت هەتا ئەگەر بە كوشتنى هەموو ئازادیخوازێك بیت.
پێویستە هەمووتاكەكانى ئەم كوردستانە یەكسان وئازادبن لە دەربڕینى بیروبۆچونى خۆیان بەبێ فەرق و جیاوازى چونكە هەموومان ڕۆڵەى ئەم گەل وخاكەین وەهەموومان كوردو كوردستانین خواى گەورە هەموو تاكێكى ئەم سەرزەویەى بەئازادى وبێ كۆت و زنجیر خەلق كردەوە، بۆیە داوادەكەم لە سەرجەم جین وتوێژەكانى كوردستان بەتایبەت چینى گەنجان كە درێژە بدەن بە ئیدانەى ئەو كارە چەپەڵ وتیرۆرستیانەیە بكەن كە كرابەرامبەر ڕۆڵەى گەل ونیشتمان وشەهیدىقەڵەٍٍٍم [سەردەشت عوسمان] بەداخەوە دەڵێم خەڵكى كوردستان بەگشتى و جینى گەنجان بەتایبەتى بۆچى ڕاستى یەكان نابینین ویاخود دەیان بینن خۆمانى لێ گێل دەكەن
دان بەڕاستیەكان دانانێین وەخۆمان بەبەرپرسیادانانێین بەرامبەر بەو ناحە قى وناڕەوایانەى كەدەكرێت بەرامبەر هەرتاكێكى ئەم گەلە ستەم دیدەیە كەچاوەڕێى هەزاران گەنجى وەكو [سەردەشت ]ى ئازیز دەكات بۆ ئەوەى بە ئامانج بگات بۆیە پێویستە خەڵكى كوردستان بە تایەتى گەنجان كەهیواى دواڕۆژى گەلن زۆربە توندى ئیداەى ئەو كارە تیرۆرستیە بكەن كەكرابە بەرامبەر بە شەهیدى گەل ونیشتمان وئازادى وقەڵەم [سەردەشت عوسمان]ئەمڕۆسەردەشت سبەى ئێمە ..............سبەى ئێمە!؟
نابۆ توندوتیژى بە ڵــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــێ بۆ ئـــــــــــــــــــــازادى
......................................................................................
تیبینى
ئەمە یەكەم جارە وتاریك بلاو بكەمەوە ئەوەشى واى لیكردم دەست بەرم بۆ نوسین تییرۆركردنى سەردەشت عوسمان بوو
بۆیە با دەسەڵات بزانێت لەگەڵ تیرۆركردنى هەر قەڵەمێكدا دەیان قەڵەمیتر لەدایك دەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست