پەیجی "داوای دادگایەکی ئاشکرا و بێلایەن بۆ دۆسیەی سەردەشت عوسمان دەکەین
18/01/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەم کەمپینە فراوان بکەن.
ئەم پەیجە لایک بکەن.
ئەم ڕۆژانەی داهاتوو هەر یەک چەند دەقەی خۆتان بۆ فراوانکردنەوەی ئەم کەمپینە بەکاربهێنن
لەسەر پەیجەکان و لەسەر وۆڵەکانی خۆتان ڕیکلامی بۆ بکەن.
ئەم پەیجە داوای دادگاییەکی ئاشکرا، بێ لایەنی بکوژانی ڕاستەقینەی سەردەشت دەکات
لە دژی سیناریۆی دەسەڵاتدارانە بۆ تیرۆرکردنی مێژووی سەردەشت
نابێت سەردەشت عوسمان، قوربانی ستەم و بێ مافی، سیمبولی ئازادی بە تیرۆریست بناسێنرێت.
ئەگەر لە ستەمی ستەم کاران توڕەیت.
ئەگەر لە قاقای پێکەنینی بکوژانی سەردەشت بە ئازارەکانی خێزان و ئازیزانی بێزار و توڕەیت
ئەم پەیجە لایک بکە و بە دۆستانت بڵێن
با هەزارانمان بە نیشانەی ناڕەزایەتی ناوەکانمان بخەینە پاڵ ئەم پەیجە و ڕایبگەیەنین
بکوژانی سەردەشت عوسمان دەبێ بناسێنرێن و لە دادگایەکی بێ لایەندا دادگایی بکرێن
http://www.facebook.com/DadgaSardasht
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









