نیگەرانى بنەمالەى سعیداغاى زراریی بەرامبەر بەو ناهەقییەی کە هەندێک بەرپرسی پارتی بەرامبەی کردوویانە
10/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەیە پاش ڕوو داوەكە ئەمر كرا لەلایەن وەزیرى ناوەخۆ كریم سنجارى هەردوولا بگیرێن لە هەردوولا گیران شەش كەس لەبنەمالەى زیدان زرارى سێ كەسیش لە بنەمالەى هەمزە سێوێ ، نیگەرانى گەورە ئەوەیە تا ئێستاش بنەمالەى هەمزە سێوى دەعمى گەورە دەكرێن لەلایەن پارتى بەتایبەتى سیداد بارزانى براى كاك مسعود بارزانى دەکرێت ، سیداد بارزانى هەڵساوە بە بەردانى گیراوانى بنەمالەى هەمزە سێوى بەلام یەك گیراوانى بنەمالەى زێدان زرارى بەرنەدراوە، پاش حەوت مانگ ونیو ،شەش كەسەكەى بنەمالەى زێدان زرارى تائێستاش هەر دەست بەسەرن ، بنەمالەى زێدان زرارى غەدریان لێكراوە ئەوان كوژراون ئەوان برینداربوونە ئەوان گیراون ، ئەوجا لەسەر ئەو غەدرەى لێشیان كراوە بنەمالەى (زێدان زرارى) دەلێن لەسەردەستى (كاك مسعود) نایان كوژین و بەس سجنەكانمان بۆ بەردەن و مالى هەمزە سێویش بێنەوە پێش چاوى ئێمە ،بەلام هەندێك كەسى نامسئول لەناو پارتى دەلێن دەبێ مالى هەمزەسێوى بگەرێنەوە بەرامبەر مالى (زێدان زرارى) بەخۆشى و ناخۆشبى ، سیداد بارزانى و شێخ ئەدهەم بارزنی رایانگەیاندووە وتوویانە ئەگەر ئێمە ئێمەبین بە تۆبزى ناچاریان دەكەین مەمنونیش بن داواى سوڵح بكەن بنەمالەى (زێدان زرارى) چونكە شەش كەسى بنەمالەى زێدان زرارى لە ژێردەسەلاتى ئەوان دان وەكو بارمتە.
ماناى ئەوە نیە پارتى لەخەمى هەردوولا دابن یان لەخەمى مالى هەمزە سێوى دابن چونكە ئەوان مالى همزە سێوی شیان لێ زیادە، بەلام كارە گەورەكە چەند كەسێكى نامسئولى ئەوان كردویانە، بەقسەى هەندێك لەنامەسئولى پارتى بەپشتگیرى ئەوان زیدان زراریان شەهید كردووە لەبەر ئەوە زێدان زرارى دەسەلاتێكى بەهێزى هەبوو لەناوچەكە كاریگەرى هەبووە لەسەر پارتى ، وتویانە دەى كوژین و پۆرتى یەكێتى و كۆسرەت رسول على دەشكێنین لەناوچەكە ئێستا دەیانەوەى َ بەزۆر سولح بەبنەمالەى زیدان زرارى بكەن و عەیبى خۆیان دابپۆشن.
هیوادارم مسعود بارزانى ئەم نووسینە ببینى چاوێک بەو نا یەكسانى ونا عەدالەتییەدا بگێڕێت، کە لە لاى بنەمالەى زێدان زرارى کراوە.
هیوادارم کوردستانپۆستن ئەگەر لەحاشیەى بچوكیش بى بۆمانى بلاوبكەنەوە چونكە دەنگمان ناگاتە هیچ كەسێك ئەگەر لەڕێگاى سایتەكەتانەوە نەبێت، کە دەنگمان دەگاتە لاى هەموو كەسێكى لایەنى پەیوەندى دار زۆر سوپاستان .
شەخەوان عمر/ هەولێر
10/12/2011 شەممە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









