وەك چۆن لەسەدەكانى ناوەراستادا پایتەختى گۆرانكارى و رێنساس لەئەورپا فلۆرەنسابوە , ئاواش سلێمانى لە باشورى كوردستان سەرمەشق بوە بۆگۆرانكارى لەسیاسەتو دەسەڵاتدا , كۆبونەوەى دەنگى نارەزایى خەڵكى لەكوردستاندا گۆرانى دروسكرد , گۆرانیش وەك هێزێكى خاوەن جەماوەربنكە فراوان بوەدەنگى چینى چەوساوەو بەشخوراوى كوردستان بێگومان چینى هەژارو چەوساوەى كوردستان زۆر زیاترن لە چینى ئەرستۆقراتى خاوەن سەرمایە , لەسلێمانى ئەوەى بەدى دەكرێت لە شێوازى ئیدارى گۆران كەخاوەنى راستەقینەى دەنگى خەڵكى ئەم شارەیە لە حكومەت و ئیدارە دورە دەسەڵاتى ئەو دامودەزگایانە بەدەست كەسانێكى دیارى كراون ئەویش حیزبێكى هەڵوەشاوى وەك یەكێتە كەوەك شێرى پیر لەسەر خەونەكانى رابردوى هەڵنیشتوە,ناشتوانێت وەك جاران بەئاسانى لەمەیداندا هێزى خۆى نیشاندا,بەرامبەریشى هێزى گۆرانە كە تازە لەهەرەتى لاویدایە بۆ یەكێتى ئەبێت ملبدات بۆ راستیەكان و مەیدانەكە بێ دڵ شكان بۆ خاوەنەكەى بەجێبێڵێت ئەو كاتەش وەك شێرەپیرەكە تا مردن لەگەڵ خەونەكانیدا بژى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست