سایکۆلۆجی پیاوانی دەسەڵات (مەسعود بەرزانی بە نمونە)
23/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سەردتای منداڵی و هەڕەتی لاوێتی ، کاریگەرییەکی زۆر گەوەرەی هەیە ، لەسەر دروستبونی کەسەیاتییەکان ، ئەگەر بمانەوێت کەسایەتی هەر مرۆڤێک دیاری بکەین پێویستە لە سەرەتاوە بگەرێینەوە ، بۆ سەرەتای لاوێتی ئەو کەسە.. چۆن و لە کوێ و لەگەڵ کێ پەروەردە بووە ؟! مەسعود بەرزانی زۆربەی لاوێتی لە خواروی عیراق و لە بەغداد بەسەر بردووە ، بە تایبەت ئەو کاتەی باوکی لە ڕوسیا بووە . دوور لە نازی خانەوادەیی ، لەناو غەریبان دا چۆن پەروەردە بووە !؟ .. چۆن گەنجانی دەوروبەری و خەڵکانی تر هەڵسو کەوتیان لەگەڵ کردوە ؟!.. توانیانە چ تۆێک لە مێشک و دەروونی ئەم لاوە نەخەملیوەدا بچێنن؟!
بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە ، ئەوەندە بەسە ، سەیری یاداشتەکانی - پول بریمەر سەفیری ئەمەریکی بکەین ، کە دەربارەی ئەزمونی ئەو کاتەی خۆی . لە عێراق نوسیویەتی ، بریمەر دەڵێت : بۆ قەناعەت پێ کردنی مەسعود بەرزانی ، چوم بۆ (سەری ڕەش) بۆ ئەوەی بێت بۆ بەغداد ، مەجلیسی حوکم ، دروست بکەین ، ئەو زیاتر لە سەرۆک خێڵێک ئەچوو ، نەک سیاسەت مەدار، حەزی ئەکرد بە عشیرەتەکەی خۆیەوە زیاتر مەشغول بێت ، دوربێت لەجەنجاڵی بگرەو بەردەی سیاسەت، ئەو واتە
واتە (I Hate Baghdad) مسعود بەرزانی زۆر بەڕاشکاوانە پێی ووتم
ڕقم لە بەغداد ە !!.. ئەمە بە قوڵی گوزارشت لە سایکۆلۆجی ئەو پیاوە دەکات .. داخۆ لەکاتی لاوێتیدا .. لە بەغداد چۆن ڕەفتاری لەگەڵدا کرابێت.. کە بە جۆرێک .. ئەو کاتەی ئەبێتە سەرکردەی سیاسی میللەتێک ، لە ووڵاتەکەی خۆیدا ، بەم جۆرە بۆ سیاسیەکی دەرەکی .. هەست و نەستی خۆی بەرامبەر پایتەختی ووڵاتەکەی خۆی دەردەبڕێت.. کە بۆ ماوەیەک ئەبێتە سەرۆکی مەجلیسی ئەو ووڵاتە !!. هەرکاتی گەنجیەتیشی ساڵانی حەفتا بە دوواوە لە کەرەج و ڕاژان ی ئێران بەسەر بردووە ، پەروەردە بوون و لاوێتی لە خوارووی عێراق و ئێران دا، کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەر کەسایەتیەکەی .. بۆیە لە کامڵ بونی دا .. بە کەسایەتییەکی دووفاق دێتە دەرەوە.. بە کەسایەتییەکی خۆ بە کەم زان و شەرمن و سووک چرووک بەرامبەر سیاسەت مدار و کاربەدەستانی دەرەوە ، کەسایەتییەکی خۆ بە گەورە زان و پڕ ڕق و بێ بەزەیی بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆی !
ئەوهەڵس و کەوت و تێروانینە ، کە کەسانی دەوروبەری لە بەغدا و کەرەج .. هەیانبووە بەرامبەری ، ئەم دوایی دێت و دژ بە هاووڵاتیانی خۆی هەڵی ئەرێژێت !!.. ئەوەتا لەژێر پێڵاوی - موحتەشەمی دا ئەتوێتەوە ئەڵێت : ئێمە بە فەخرەوە سەربازی مەرزی کۆماری ئیسلامیین و قەت چاکەی ئێوەمان لەبیر ناچیت ! ، کەچی لە رووی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دا دەوری خوایەتی ئەبینێ.. هەر بۆیە یەکێک لە کۆنە چڵکاو خۆر و پیری خەڵەفاویان ئەڵێت : پارتی و بەرزانی لە خوا زیاتریان بۆ کورد کردووە، دیارە ئەم دووفاقی کەسایەتیە، بە تایبەت دیوە سادیستەکەی ، دیوە گومرا و خۆ بە زل زانییەکەی. خەڵکی دەوروو بەری بەتایبەت کاسەلێس و مشەخۆر و دەهۆڵ کوتەکانی، ڕۆڵی زۆریان هەبووە لە گەشەکردن و پەرەپێدانی دا . ساڵانی نەوەدەکان، دۆستێکی ئەدیب و ڕۆشنبیر بۆی گێرامەوە ، ئەو ساڵانە لەگەڵ کۆمەڵێ ئەدیب و نوسەر چوینە لای مەسعود بەرزانی بۆ چاککردن و پێشەوە بردنی ئەدەب و ڕۆشنبیری ، داوای یارمەتی لێ بکەن .. سکرتێرەکەی پێی ووتبوون ، هەریەکێکتان دە دەقیقەتان هەیە بۆ قسە کردن ، چونکە سەرۆک زۆر مەشغول و سەرقاڵە ، برادەرەکەم ووتی : سەرە هاتە سەر دکتۆر عەلیاوەیی ئەوەندە بە شان و باڵی بارزانی باوک و کوڕدا هەڵیدا ، ئێمە هەموومان شەرم دایگرتیین و تەریق بوینەوە .. جا وەرە سەیر بکە .. کەسێکی ناڕۆشنبیر و خێلەکی .. کۆمەڵی خاوەن دکتۆرا .. لەبەردەمی دا زەلیل و داماو .. کاریان پیاهەڵدان و بە عەبقەری کردنی بێت .. ! ئیتر چۆن ئەم دەرونە نەخٶشەی زیاتر و زیاتر .. پڕ نابێت لە خەیاڵی عەنتریات و خۆ بە زل زانیین ، بە جۆری بیەوێت دیوە سوک و چرووک و بڕوا نە بوون بە خۆی بەردەمی بێگانە پارسەنگ بکاتەوە .. وەک چۆن کەسانی دەسەڵاتداری بێگانە هیچ شتێکیان لێ قبوڵ نەکردووە.. بێجگە لە خۆ بەکەم زانیین و کۆیلەیەتی ئەوهاش .. ئەم سەرۆکە هیچ لە هاوولاتیانی قبوڵ ناکات.. نەڕەخنە ، نە قسە.. نە سەرزەنشت .. نە خەیاڵ .. بەڵکو تەنها مل کەچی و پیاهەڵدان ، ئەبوایە هەر هەڵس و کەوت و ووتارێک .. لە کاسانی دەروون نەخۆشی ، وەک - مەسعود بەرزانی - و هاوشیوەکانی بهاتەیەتە دەرەوە .. زۆر بە ووردی بە هەند وەربگێرایە .. ئەگەر ئەو کاتەی هێرشە ناڕاوەکەی کردیە سەر ڕۆشنبیر و پەرلەمانتار عەدنان عوسمان ووتی : ئەو جۆرە کەسانە لەم هەرێمەدا جێگەیان نابێتەوە !! ، سەیر بکەن !.. ئەو کەسەی بۆێری ئەوەی تیابێت ڕەخنە لەخۆم و بنەماڵەکەم و پاسەوانەکانم بگرێت ، ئەوا لەم موڵکەی مندا جێگای نابێتەوە.. ئا ئەمەیە کارەساتەکە لە موڵکی سەرۆک دا .. ئەبێت هەموو ڕەعیەت بێت !. ئەگەر ئەو ووتارەمان بە هەند وەربگرتایە و بکرایە بە هەڵا و ناڕەزایی و خۆ پیشاناندان ، ئەوا ئیمرۆ گەنجێکی خێر لە خۆ نەدیوی ٢٣ ساڵە ، لەسەر ڕەخنە .. لەسەر خەیاڵ .. لەسەر خۆزگە ، لەسەر ئەگەر، نارفێندرێ و دوایش لە سەر فەرمایشی سەرۆک لەم هەرێمەدا جێگایان نابێتەوە .
کەم جار بە زیندوویوو زۆر جار بە مردوویی .. وەک تەرمەکەی شەهید سەردەشت لە دەرەوەی سنوری هەرێم فڕێ دا.. ئەوا هێمایەکی ڕوون و ئاشکرایە . رەخنەگران .. نوسەران .. ڕۆژنامە نووسان .. ئەگەر کۆیلە نەبن، ئەگەر شایەری بنەماڵە نەبن .. ئەوە لەم هەرێمەدا جێگەیان نابێتەوە جا بە زیندوویی یان بە مردوویی !!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









