مافی مرۆڤه‌که‌ی ته‌ڵه‌بانی و ئاوده‌ستخانه‌که‌ی ئاسایش
21/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی داوا له کارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایش ده‌کات، که له کاتی گرتی هه‌ر که‌سێکدا، ڕه‌چاوی مافه‌کانی مرۆڤ بکه‌ن، تاڵه‌بانی ته‌نها باس له گرتووکان ده‌کات، باس له تیرۆر و بێسهرو شوێنکراوه‌کان ناکات. که‌واته هه‌ر له ژێر کاریگه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤ و په‌یاننامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی جاڕی مافی مرڤ بوو ، که تاڵه‌بانی مرۆڤدۆست، هات و فرۆکه‌وانی به‌شدار بووی کیمیابارانبی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازاد کرد، پاراستنی گیانی تاوانبارێک له‌به‌رامبه‌ر 5000 قوربانی و موعاناتی میلله‌تێک!
ئه‌مڕۆش کاتیی نادیاری هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک بۆته‌وه سه‌رانی بنه‌ماڵه و حیزبه‌کان جارێکی تر که‌وتنه‌وه درۆکردن بۆ خه‌ڵک، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا چه‌ند سه‌د ژنێکیان بۆ تاڵه‌بانی کۆکردبۆوه و مامه قسه‌ی بۆ ده‌کردن، باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کردن، که ده‌بێ ئه‌مجاره ژنان زیاتر گرنگیان پێبدرێت. من نازانم بۆ شیره ژنێک نه‌بوو له‌وێ بڵێ: ئه‌رێ تاڵه‌بانی به‌پێی دوا ئامار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی نه‌گریسی ئێوه و شهریکهکهتان له سه‌ری ڕه‌ش، له‌و ماوه‌یه‌دا، که 19 ساڵ ده‌کات هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنێک کوژراوه یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ خۆی سوتاندوه.
بۆ زانیاری زیات سه‌یری ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه بکه له ڕادیۆ نه‌وا:
http://www.radionawa.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









